خەو¹/xew: ن: نووستن، وەرم، خاو، هەون : hewn ( زا)، هوێتە، وەنەووز : پێچەوانەی بێداری یە.
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
خوەپ | paX | |
خوفنە | anfaX |
تێبینی |
سەرنج بدە لە نێوانی( خوف)( خەف) كە دوو دەنگی بزوێن گۆرانكاری تێدایە |
: بێ هۆشی یەكە بەسەر گیانداراندا دێت، وە دەبێت بە مایەیی نووستن و حەسانەوە.
{
لەبەر ئاشووبی خێڵم، هیچ شەوێ خەو نایەتە چاوم
خەوی ناخۆش ئەبینم بەم پەرێشان خاویە، خاوم
}{پیرەمێرد}.
خەوئاسا/xewasa: نتـ: وەک خەو.
خەو ئاشوباشوو/xew aşûbaşû: نتـ:[ خەو+ ئاشوباشوو] خەونی ئاڵۆز.
خەوی ئاشووباشوو/xewî aşûbaşû: نتـ: خەونی بێ سەروبەر، خەوی ئاڵۆز، خەوی ناخۆش.
خەواتەمار/xewatemar: ئان: خەوی زۆر گران.{ هەژار. ل. 268}.
خەوار/xewar: ئانتـ:[ کباک][ خەو+ ئار]
1 – كەسێكە زۆر حەز لە نووستنێ بكات.
2 – گیاندارێك كە زۆر بنوێت.
خەواڵوو /xewaľû: ئانتـ:[ خەو+ ئاڵوو] خەفۆک، خەواوی، خاوێر : كەسێكە كە خەو گرتبێتی.
خەواندن/xewandin: كتپ:[ خەو+ ئاندن] وەرخستن، نوواندن، خەفاندن، وەرماندن( هـ)، رازاندن، چەماندن. [ لا: Hypnotism].
خەواندن لەنەخۆشخانە/xewandin le nexoşxane: كتپ:[ ئینگـ : Hospitilize ].
خەواندنی موگناتیسی/xewandinî muginatîsî: كتپ: نواندنی موگناتیسی.[ لا: Hypnosis].
خەواوی/xewawî: ئانتـ: خەواڵوو.
خەوەكوتكە/xewe kutike: نتـ:[ هـ][ خەو+ ئە+ كوتكە] وەنەوزە، برۆشكەخەو.
خەوەنووچكە/xewe nûçike: نتـ: وەنەوزە، وەنەوزەكوتێ، خەوەكوتكێ، خەونوچكێ، قنگەخەو، وەنەوس، وێزنگ، وێژینگ.
خەوەنووچكێ/xewe nûçikê:نتـ:[ خەو+ ئە+ نووچك+ ئێ] وەنەوزە، وەنەوزەكوتێ.
خەوبەر/xewber: نفا: هەر شتێ كە خەو بڕەوێنێتەوە.
خەوبردن/xewbirdin: كتن: لەخەوكردن، خەولێساندن.
خەوبردنەوە/xewbirdinewe: كتن، ن: پینۆک، پینەک، وێژنگ، بۆنژین، خەولێكەوتن، دەخەوڕاچوون، قنگەخەوكردن، وەنەوزە كوتێكردن : نووچ بردن بەدەم خەوەوە.{ خاڵ، ل، }
خەو بەسەرچوون/xew beserçûn: كتن:[ خەو+ بەسەر+ چوون] خەواڵویی نەمان _ لەخەوالویی قوتاربوون، خەوپەڕیین، خەوتەقین، خەوزڕان، خەولێبزأكان، خەونە چوونەچاو.
خەوبینین/xewbînîn: كتن:[ خەو+ بینین] خەون دیتن، خەودیین، خەوهێنانەدیی، شت لەخەودا بینین، شت لە خەودا دیتن.
خەوپەرژێن/xewperjîn: نتـ: لێك دەرەوەی خەون.
خەوپەڕین/xewpeřîn: كتن:[ خەو+ پەڕین] خەوزڕان.
خەوپەڵچێوە/xewpeľiçêwe: نتـ:[ كۆ] گرانەخەو : دەردێكە لە گرانەخەوێ پەیدا دەبێت، لەكاتی تووك كردنیشدا دەڵێن
:: خەو پە ڵێچوەت گاتێ.
خەوپێوەبینین/xewpêwebînîn: كتن:[ خەو+ پێوە+ بینین] ئاواتەخوازی شتێ بوون، تامەزرۆی شتێ بوون، داڵغەپێوەلێدان، عەزرەتیی بوون بۆ شتێ.
خەوپیاكەفتگ/xewpiyakefitig: ئانتـ: نوستوو.
خەوت/xewt: ف: نوست.
خەوتان/xewtan: ن: ماوەیەک دوای نوێژی شێوان، شەو كاتی خەوتن.
خەوتاندن/xewtandin: كتپ: خەواندن.
خەوتە/xewte: ئانتـ: خەوخەو، خەوخۆش.{ هەژار. ل. 268}.
خەوتەقین/xewteqîn: كتن:[ خەو+ تەقین] خەوزڕان.
خەوتن/xewtin: كتن:
1 – بووسان( هـ)، چاوچوونەخەو _ چوونەخەو، ، خەوپیاكەوتن، خەولێكەفتن _ خەولێكەوتن، خەفتن، دەخەوڕاچوون، رازان، نڤسین، نووستن، وەركەوتن، هوویتن.
2 – خۆدرێژكردن _ درێژبوون، خۆلەگەزدان، ڕاكشان( بۆ پشوودان یان نووستن).
3 – بێدەنگ بوون، مات بوون.
خەوتنان/xewtinan: ن: دوای ئێوارە، شەوكاتی خەوتن، كاتی نووشتن، كاتی نووستن، ماوەیەك دوای نوێژی شێوان، كاتی سانایی خەو{شووان. ل، 552}.
خەوتوو/xewtû: ئانفا:[ خەوتن] خەفتگ، نڤستی _ نووستوو، وەركەوتوو، نوستی، ڕازایی، كرۆكە.
خەوخانە/xewxane: نتـ:[ خەو+ خانە] خەوگا، ژووری نووستن.
خەوخۆش/xewxoş: ئان:[ خەو+ خۆش] خەوخەو، خەوقورس، خەوگران، خەوۆک، خۆش خەو : ئەوی زۆر بنوێت، هەرچ مرۆڤێک هەمیشە ئارەزووی لەخەوتن بێت، كەسێ كە درەنگ لەخەو بێدار بێتەوە، یەكێ كە دێر لەخەو هەڵدەستێت.
خەوخۆشی/xewxoşî: نچ:[ خەوخۆش+ ی]
خەوڕۆ/xewro: ن:[ دەروو] رۆیشتن لەكاتی خەودا : بارێكە مرۆڤ لەكاتی نووستندا دەڕوات بەڕێوە و بە چەند كردەوەیێكیش هەڵدەستێت و پاشان كە دێتەخەبەر هیچی لە بیر نامێنێت. هەندێك خەوڕۆیی بە بارێكی هیستیریدا دەنرێت، كەوا نووستووەكە دەكەوێتە ژێر باری كارتێكردنی كۆمەڵێ بیر و بیرەوەری نەستی.[ ئینگـ : somnambulism]{ ع. شەریف. ل. 187}.
خەوداگرتن/xewdagirtin: كتن:[ خەو+ داگرتن]
1 – خەوبەسەرداهاتن، خەوهێرش هێنانە سەركەسێ، خەف كردن، خەوكردن.
2 – تەپیین، لەش داتەپیین، لەش داهێزران.
خەودیتن/xewdîtin: نتـ: ڕابردەی دەمی نوستن.
خەوڕەواندن/xewřewandin: كتپ: خەوزڕاندن.
خەوڕەوێن/xewřewên: ئانفا: خەوپەڕین، خەوتەقێن، خەوزڕێن، خەونەهێڵ : چشتێک كە خەو ببات.
خەوڕەوێنی/xewřewênî: نچ: خەوزڕێنی.
خەوڕەویین/xewxewřewîyn: كتن: خەوزڕان، خەوپەڕێن : ڕەوینەونی خەو.
خەوڕۆژک/xewřojik: نتـ: زیندەخەو، بەسەرهاتی بەدرۆگێرانەوە.
خەوزان/xewzan: نتـ: خەفزان، خەوگۆ، خەوگرەوە، خەولێكدەرەوە.
خەوزڕان/xewziřan: نتـ:[ خەو+ زڕان] خەوبەسەرچوون، خەوتەقیین، خەوڕەویین، خەوزڕیین، خەونەمان، خەولێ نەكەوتن، داهێزران و خەونەمان، لەخەو بێبەش بوون، خەوڕووان، خەودووركەوتنەوە.[ لا : insominia].
خەوزڕاندن/xewziřandin: كتپ: خەوڕەواندن.
خەوزڕاو/xewziřaw: ئانفا: بێ خەو، خەوتەقیو، خەوڕەویو، خەولێ زڕاو.
خەوزڕێن/xewziřên: كتن: خەوپەڕێن، خەوڕەوێن.
خەوزڕین/xewziřîn: كتن: خەوزڕان، خەوڕەوین.
خەوسووک/xewsûk: ئانتـ: كەسێ كە خەو قورس نەبێت، و بە ئاسانیی لەخەو ڕاپەڕێت.
خەوسووكی/xewsûkî::
خەوشیرین/xewşirîn: نتـ:
1 – خاوشیرین، خەوی خۆش.
2 – [ ئد] لەبێخەبەری و نائاگاهی و دنیاپەرستی.
خەوڤەڕەڤین/xewveřevîn: كتن:[ باد] بێداری، خەوڕەواندن.
خەوقورس/xewquris: ئانتـ: خەوگران. >< خەوسووك.
خەوكردن/xewkirdin: كتن: خەوداگرتن.
خەوگا/xewga: نتـ:[ کباک] ئوتاغی خەو، جێگای نوستن، جێگەنوستن _ جێگەی نوستن، جێ خەو، جێ نووستن، خاوگە، خەڤگە، خەوگە، ژووری نوستن، هۆدەی نوستن، ئۆدەی نوستن، شوێنی نوستن.{ شوان. ل. 553}.
خەوگە/xewge: نتـ: ژووری نووستن، خاوگا.
خەوگران/xewgiran: ئانتـ: خەوخۆش : كەسێ كە درەنگ لەخەو هەڵدەستێ.
خەوگرانی/xewgiranî: نچ: خەوخۆشی.
خەوگرتن/xewgirtin: كتن:
1 – ئارەزووی خەوكردن، مەیلی نوستن بوون، چاوسیس بوون بۆ خەو، خەواڵوو بوون، خەوسەر لێدان، خەوهاتن.
2 – [ ئد] بێ بەش كردن لە نوستن یان لەخەوتن، خەو لێ ساندن، خەو لێقەدەغەكردن، لەخەوكردن.
خەوگرتنی/xewgirtinî: نچ: قەدەغەكردنی یەكێك لە نووستن بۆ سزادانی.{ گیوی. ل. 365}.
خەولێخەر/xewlêxer: نفا: خەوێن.
:: حەبی خەولێخەر.
خەولێكەواندن/xewlêkewandin::
خەولێكدەرەوە/xewlêkiderewe: ن: ئەو كەسەی كە خەو لێكدەداتەوە.
خەولێكەوتن/xewlêkewtin: كتن: خەوتن، دەخەو ڕاچوون، نڤستن، چاوچوونەخەو، وەركەوتن : هاتنی خەو بەسەر گیانداردا.
خەولێنەكەوتن/xewlênekewtin: كتن: چاونەچوونەخەو، نەخەفتن، نەخەوتن.
{
چاو لەبەر ناڵەی دڵی ساتێ خەوی لێ ناكەوێ
خۆن دەكێشێت و دەرێژی وا ئیمیا وەك بەردە ئاو
}{فەتحی}.
خەولێنەكەوتوو/xewxewlêkewtû: ئانتـ: بەئاگا، ئەغیار، بێدار، نەخەوتوو.
خەولێكدانەوە/xewlêkidanewe::
خەولێهەڕمان/xew lêheřman: ن:[ دەروو] بێ داری : توانا نەبوونی نووستن، ئەم زاراوەیە بەو بارە دەگووترێت كەوا مرۆڤ ناتوانێت بنوێت و شەوگار هەمووی بەخەبەرە.[ ئینگـ : insomnia]{ ع. شەریف. ل. 98}.
خەوماش/xewmaş: نتـ:[ كباك] بیرەخەو.
خەوماش بوون/xewmaşbûn: كتن:[ كباك] لەبیرەخەوەوەچوون.
خەون/xewin: ن:[ ئینگـ : Dream]
خەونامە/xewname: نتـ:[ خەو+ نامە] پەرتووکێکە بۆ لێکدانەوەی خەون، بەڵام لەسەر هیچ بنەمایەکی زانستی دانەڕێژراوە.
:: خەونامەی ئین سیرین.
خەوۆک/xewok: كتن:
خەوهاتن/xewhatin: كتن:
1 – خەوگرتن.
2 – ئیشتیا لە نوستن بوون.
خەوێن/xewên: ئان: خەولێخەر.
خەوێنەر/xewêner: ئانفا: خەولێخەر.
خەوێنراو/xewêniraw: ئانفا:
1 – خەولێخراو.
2 – تووڵكێش كراو، خەفیاگ ڕاكێشراو، لقی درەختی كە ناو بە ناو لەژێر خۆڵدا تووڵكێش كرابێت بۆ ئەوەی بنجێكی دیكەی لێ سەوز بێت، لكی چەمێنراوی ژێر خاك كراو( دارمێو).
خەوی خۆش/xewî xoş: نتـ:
خەوی ئاشكرا/xewî aşkira: نتـ:
خەوی خۆش/xewî xoş: نتـ: خەوی قورس، خەوی گران.
خەوی خۆش بینیین/xewî xoş bînîn: نتـ: باش نوستن، شیرینە خەو كردن.
خەوی قووڵ/xewî qûľ: نتـ: بیرۆشەی خەو.
خەوی گران/xewî giran: نتـ: خەوی گران، خەوی قورس، خەوی خۆش.
خهوی هیپنۆتیزمی/xewî hîpnotîzmî: نتـ:[ ] دۆخێکی نائاسایی یە لە خەواندن.[ ئینگـ : Hypnosis].
ئاخاوتن لە خەودا/axawtin le xewda: شڕ، نتـ:[ دەروو] دیاردەێیكە لە لە دیاردەكانی بەئاگابوونی هۆشیی ناوەكی لەكاتی نووستندا. كەسانی وەها هەن لەكاتی نووستنیاندا دەس دەكەن بە ئاخاوتن یان دەڕۆن بەڕێوە. .[ ئینگـ : somniloquism]{ ع. شەریف.ل. 187}.
ب خەو/bi xew: فا:[ خەوتن] ووتەی، بووێس(ڕۆژ)، بخەف(فە).
بێخەویی/bêxewyî: نچ:[ نخ][ بێ+ خەو+ ئیی] خەوزڕان، بێ داری، شەونخونی، شەوبێداری. خەوەڕەوینە، شەوارە.[ ئینگـ : Insomnia].
بیرەخەو/bîrexew: نتـ:[ بیر+ ئە+ خەو] بیرەهۆش، نێوان وخەو بێداری : خەوێكی سووك كە مرۆڤ بەتەواوی ئاگای لەخۆی نابڕێت.
چاوچوونەخەو/çawçûnexew: کتن:
دەبیرەخەوڕاچوون/de bîreexew řaçûn: نتـ:[ دە+ بیرەخەو+ ڕا+ چوون] خەوتنێكی سووک، بۆرژان، دەبیرەهۆشەوەچوون.
دووخەوبوون/dûxewbûn: ئانتـ: بێدارییەکی زۆر لە ناوەندی دووخەودا.{ فەرهەنگی خاڵ}.
دووخەوی/dûxewî: نچ:
سەرخەو/serxew: ئانتـ:
سەرخەو شکاندن/serxewşikandin: کتن: بریتییە لە نووستنێکی کەم بۆ حەسانەوە.
قنگەخەو/qingexew: ئانتـ: نووستن بەقنگەوە
گورگەخەو/gurgexew: ئانتـ: جۆرە خەوێکی سووکە کە خەوتووەکە گوێی لەقسە وگفتوگۆ بێت.
لەخەوهەستان/le xew hestan: كتن:[ لە+ خەو+ هەستان] بەئاگابوونەوە، بەئاگاهاتن، بێداربوون، وەخەبەرهاتن، هاتنەوەهۆش، هۆشیاربوون.
لە نەخۆشخانەخەواندن/le nexoşxane xewandin: کتپ:[ نخ].
.
.
.
.