خواس ¹ /xwas: ئان: بێ، ڕووت :

1 – بێ پێڵاو، پێ پەتیی، پێ ڕووت، پێ خاووس.

2 – سەری بێ كڵاو، سەری ڕووت.

.

.

______________

خواس ² /xwas: ئان: خراپكار، خراپەكەر، تەشقەلەباز.

.

.

_____________

خواس ³ /xwas: ن: ئاگا، دەنگوباس، باسوخواس : هەواڵ. 

.

.

______________

خواس 4 /xwas: ن:[ كهـ] خواز، نیاز، ویست.

خواست/xwast: ن: ئارەزوو، ئامانج، تاسە، تاسووخە، خواهیش، خولیا، دڵخواز، كەڵكەڵە، مەبەست، مراز، مگێز، نیاز، ویست، هەوا، هەویا، هیوا.[ ئینگـ : Volition ، Desire, Wish]

خواستار/xwastar: ئانتـ: ئارەزوومەند، تاسەمەند، تامەزرۆ.

خواستە/xwaste: نتـ:[ خواست+ ئە] خواستەمەنیی. ویستە( بڕیار).

خواست كردن/xwast kirdin: كتپ: خوازتن، خوهستن، خووستن، ویستن.

خواستی خوا/xwastî xwa: نتـ: ویستی خواوەند.    

خواستۆک/xwastok: نتـ:[ خواست+ ئۆک] باپەرست( کباک، زا)، خواستەک، هەوەسپەرست، هەوەسخواز : كەسێ كە ئارەزووی زایندەگی و جووت بوونی زۆر بێت.

خواستۆكی/xwastokî: نتـ:[ خواست+ ئۆک] باپەرستی( کباک، زا) هەوسبازی، خواستۆكی.

خواستراوە/xwastirawe: نتـ: پاچناڤ( کباک)، نازناو.

خواستپاک/xwastpak: نتـ:

خواستپاكی/xwastpakî: نچ: نیازپاكی.

خواستن/xwastin: كتن:[ خواستبووم] وییسیان، ڤییان.

خواستنامە/xwastiname: كتن: داخوازی، داوا. 

خواستنەوە/xwastinewe: كتن:[ خواستن+ ئەوە] 

.

.

_______________

خواست 5 /xwast: ن:[ ئاب] بڕی ئەو شمەكەیە كە یەكێک ئارەزووی دەكات و دەتوانێت بەنرخی جیاواز لەكات وشوێنێكی دیاری كراودا بیكڕێت.[ ئینگـ: Demand]{ د. نەهرۆ عەلی.ل. 78}.

                          گوڵبژێرێک لە زاراوە دڕاشتراوەكانی ئەم زاراوەیە                      

خواستی ئاوێتە/xwastî awête: نتـ:[ ئاب] خواست لەسەرشمەک و خزمەتگوزاری بۆ چەند مەبەستێكی جیاواز.[ ئینگـ: Composite Demand]{ د. نەهرۆ عەلی.ل. 80}.

خواستی بازار/xwastî bazar: نتـ:[ ئاب] شمەک و خزمەتگوزاری خوستراو بەنرخی رەوەن و باو لەبازارێكی دیاركراودا.[ ئینگـ: Market Demand].

خواستی بەجێ/xwastî becê: نتـ:[ ئاب] بەپێز : بارێكە تیایدا گۆڕانی رێژەیی لە پڕی خواستراودا گەورەترە لە گۆڕانی رێژەیی لە نرخدا.[ ئینگـ : Elastic Demand]{ د. نەهرۆ عەلی. ل. 80}.

خواستی بەكاربەر/xwastî bekarber: نتـ:[ ئاب] بڕی ئەو شمەكە و خزمەتگوزارییەیە كە بە كاربەر ئارەزووی وەدەست هێنانیان دەكات لە ماوەی كاتێكی دیاریكراودا، بە مەرجێ ئەم ئارەزووە بەهێزی كڕین : واتە پارە نیشان دەكرێت.[ ئینگـ : Consumer s Demand]{ د. نەهرۆ عەلی. ل. 80} .

خواستی بەكاربردن/xiwastî bekarbirdin: نتـ:[ ئاب][ ئینگـ: Consumption Demand] .

خواستی بێجی/xiwastî bêcê: نتـ:[ ئاب] بارێكە تیایدا گۆڕانی ڕێژەیی لە بڕی خواستراودا كەمترە لە گۆڕانی ڕێژەیی لە نرخدا. [ ئینگـ: Demand]{د. نەهرۆ عەلی.ل. 79}.

خواستی پاشەكەوت/xiwastî paŝekewit: نتـ:[ ئاب] خواستی پارە لەلایەن خەڵكان و كۆمپانیاكانەون لە شێوەی پاشەكەوتكردندا. هەموو كەسێك یان كۆمپانیایەك هەوڵدەدات. بڕێك لە پارەكەی پاشەكەوت بكات بۆ رۆژی ڕەش. یان لە پێناوی وەبەگەأخستنی و دەستكەوتی سوود لەو پارەیە. بۆ نموونە ئەگەر كەسێك یان كۆمپانیایەك بأی لە( 40%)ی پارەكەی لە شێوەی پشك كأیندا پاشەكەوت بكات، وەبأی لە( 40%)ی پارەكەی لە شێوەی كۆمپیالەدا بەكاربهێنێت. وە لە( 20%)ی پارەكەی بە كاش لەبەردەستایە بۆ مامەڵەكردن. كەواتە ئەو كەسە یان كۆمپانیایە لە( 80%) ی پارەكەی پاشەكەوت كردووە لە پێناوی بندەستهێنانی سوود و قازانجی.{د. نەهرۆ عەلی.ل.222}.

خواستی تەواوكەر/xiwastî tewawker: نتـ:[ ئاب] دوو شمەك یان زیاتر خواستەكەیان تەواوكەری یەكتر دەبێت، ئەگەر بێتوو زیادبوونی خواست لەسەر یەكێكیاندا ببێتە هۆی زه‌ادبوونی خواست لەسەر هی دیكەدا. وەك : گەڕێن و بەنزین.[ ئینگـ:Complementary Demand]{د. نەهرۆ عەلی.ل. 80}.

خواستی جێگیر/xiwastî cêgîr: نتـ:[ ئاب] خواست لەسەر زیاتر لەیەك شتوومەك بۆ تێركردنی پێداوستییەكی مرۆیی دیاركراو.[ ئینگـ : Alterante Demand]{د. نەهرۆ عەلی.ل. 79}.

خواستی داخراو/xiwastî daxiraw: نتـ:[ ئاب] ئەم زاراوەیە لەمەیانی بازرگانی دەوڵەتییدا بەواتای خواستی كڕینی دەرەكی دێت، واتە خواستە دەرەكییەی كە لەڕێگەی نێوانبەر و( Agent )ەوە جێبەجێ دەكرێت.[ ئینگـ: Closed Demand]{د. نەهرۆ عەلی.ل. 79}.

خواستی دوایەكی/xiwastî diwayekî: نتـ:[ ئاب] دواخواست : ئەم زاراوەیە لەپلاندانانی ئابووریدا بەواتای بەكاربردنی دوویەكی بەكاردێت بەهەردوو جۆرییەوە(خێزان ومیری)+ وەبەرهخنان وهەناردراو.[ ئینگـ: Final Demand] {د. نەهرۆ عەلی.ل. 81}.

خواستی كارا/xiwastî kara: نتـ:[ ئاب] خواستی هەڕمێن : زاراوەیەكە( كینـز)ی ئابووریناس بۆدەربڕینی خواستی هەمەكی بەكاریدەهێنێت. واتە خەرجی هەمەكی لەكۆمەڵگەیەكدا، ئەم خوستەش لەخواستی بەكاربردن خواستی وەبەرهێنان پێكهاتووە.[ ئینگـ: Effective Demand]{د. نەهرۆ عەلی.ل. 79}.

خواستی گیرۆ/xiwastî gîro: نتـ:[ ئاب] ئەو كۆتانەی كە دەخرێتە سەر خواستی كڕین و فرۆشتن لەبازاڕی كاغەزی داراییدا. وەک خۆ بەنرخێک بەستن.[ ئینگـ: Limited Order]{ د. نەهرۆ عەلی.ل. 80}.

خواستی وەرگیراو/xiwastî wergîraw: نتـ:[ ئاب] خواستی شمەکێک لەخواستی شمەكێكی‌ دیكە وەرگیرابێت.[ ئینگـ: Derived Demand]{د. نەهرۆ عەلی.ل. 80}.

خواستی هاوبەش/xiwastî hawbeŝ: نتـ:[ ئاب] زاراوەیەكی ئابوورییە بەواتای پێوەندیی نرخەكانی شمک دێت، بەهۆی هاوبەشی خواست لەسەر ئەم شمەكانەدا، بۆنموونەی خواست لەسەر چای و شەكر، خواستێكی هاوبەشە.[ ئینگـ: Joint Demand] ]{د. نەهرۆ عەلی.ل. 80}.

خواستی هاوجیڕ/xiwastî hawvîř: نتـ:[ ئاب] بارێكە تێیدا رێژەی گۆڕان لە بڕی خوستراودا یەكسانە بەرێژەی گۆڕان لەنرخدا.[ ئینگـ: Unitary Elastivity Demand]{د. نەهرۆ عەلی.ل. 80}.

خواستی هەنووكەیی/xiwastî hnŭkeyî: نتـ:[ ئاب] خواستی ڕۆژانە : واتە ئەو هێندە پارەیە كە بۆ مامەڵەكردنی شمەک و خزمەتگوزارییەكان پێویستە. بۆ نموونە مامەڵەی رۆژانە وەک كڕینی خواردمەنی، جلوبەرگ، كڕینی بلیت و پێداویستییە رۆژانەكانی تر.{د. نەهرۆ عەلی. ل .222}.

خواستی هەمەكی/xiwastî hemekî: نتـ:[ ئاب] سەرجەمی خواست لەسەر شمەک و خزمەتگوزاریی لە كۆمەڵێكدا.[ ئینگـ: Aggregate Demand]{د. نەهرۆ عەلی.ل. 80}.

فرەخواست/firexiwast: نتـ:[ ئاب] خواست لەسەر شمەکێک خواستێكی فرەدەبێت، ئەگەر ئەم شمەكە توانای تێركردنی چەند پێداویستییەكی جیاوازی هەبێت، واتە ئەگەر چەند جۆرە بەكارهێنانێكی هەبێت، وەك كارەبا كە بۆ چەند مەبەستێک بەكاردێت.[ ئینگـ: Multiole Demand]{د. نەهرۆ عەلی.ل. 80}.

زێدەخواستی/dexiwastî: نتـ:[ ئاب] ئەو بارەیە كە تێیدا ئەو بڕەی كڕیارەكان ئارەزووی كڕینیان هەیە لەشمەک و خزمەتگوزاریی زیاترە لەو بڕەی كە فرۆشیارەكان ئامادەن بیفرۆشن.[ ئینگـ: Excess Demand]{د. نەهرۆ عەلی.ل. 79}.

چەماوەی خواستemawey xiwast: نتـ:[ ئاب] ئەم چەماوەیە لەشێوەی هێڵێكی روونكردنەوەدا پەیوەندی نێوان نرخی شمەک و بڕی خواستراو دەستنێشان دەكات بەگریمانەی جێگیری گشت هۆیەكانی دیكە كە كاردەكەنە سەرخواست.[ ئینگـ: Demand curve]{د. نەهرۆ عەلی.ل. 96}.

.

.

.

.