نوسەکە/nuseke: نتـ:[ ڕوو] پەنێرشک، پەیکەملیچکانە، نوسەنەکە، نوورسەک، نوسنەک، پرمێشک : هەر بەگەرمی لە گوانی ئاژەڵە کە کەرە( نابێت سارد)بێت هەوێنی تێ دەکەن، بۆ هەر سەتڵێک پەرداخێک هەوێنی تێدەكەن، پاش ئەوی دەمەێت، ئیدی كەمێ خۆی تێدەكرێت و دەخرێتە سەرئاگر بە کەوگیر تێک دەدرێت هەتا ئاوەكی لێی جودا دەبێتەوە و ئەوجا جیاجیا دادەنرێت.{ هەژار، ل، }

.

.

.

.