ئه‌ڵڵا/eľiľa: ن:[ ع : اللـه]
1 – خودا، خولا، خوا.
2 – بۆ دووركردنه‌وه‌ی خراپه و به‌ڵا له كه‌سێك ده‌گووترت.: گریمان یه‌كێك لاقی هه‌ڵه‌نگووت و كه‌سێكی تر ئاگای لێ بوو، ده‌ست به هاوار ده‌كات( ئه‌ڵڵا). واتاكه‌ی ئه‌وه‌یه : خولایه ئاگاداری به، بێگره‌و با له‌م هه‌ڵه‌نگووتنه‌دا قاچی ئازاری پێ نه‌گات.
.
ئه‌ڵڵاقۆیتاسی/eľiľaqoytasî: ن:[ تور] گۆتره، هه‌وه‌نته، كۆترمه، ئاره‌پانه.
.
ئه‌ڵڵاوه‌یسی/eľiľawiysî: نتـ:[ ♫][ ع: اللـه+ كو: وه‌یسی( وه‌یس+ ی)] یه‌كێكه له هه‌واكانی كلاسیكی مۆسیقای كوردی.
{ تێبـ : زه‌بیحی ده‌فه‌رمووێت: ناوه‌كه‌ی جه‌ڕاندراوه. پرۆفیسۆر( گل سرخی) مۆسیقازانی ئێرانی له ئاخروئۆخری 1972 دا ، له‌سه‌ر ئه‌م هه‌وایه به‌دوورودرێژی له رادێوی تاران دواوه، ناوه‌كۆنه‌كه‌شی گووت، به‌داخه‌وه حاڵی نه‌بووم}.
.
ئه‌ڵڵاهوئه‌كبه‌ر/eľiľa hwekber: شڕ:[ ع: خودا گه‌وره‌تره]1- له بانگ ونوێژ وگه‌لێ ڕێ وشوێنی تری ئیسلامه‌تیدا ده‌گووترێت. 2- بۆ نیشاندانی سه‌رسوورمان یان تووڕه‌یی، به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی ده‌یڵێن: ئه‌ڵلاهو ئه‌كبه‌ر ! بۆ ئه‌م شوخی و نازدارییه.
{
ئه‌ڵڵاهوئه‌كبه‌ر، به‌ری به‌یانه
تاریك و ڵێڵی ڕووی ئاسمانه
}{گۆران}.