هومێد/humêd: ن:[ پهـ : ئۆمێت] ئاڵهه‌، ئومێد، هێڤی‌، هیوا.  

هومێده‌وار/humêdewar: ئانتـ: به‌ئومێد، گه‌ش بین، هه‌ویادار، هیوادار. هێڤیدار.

هومێده‌واری/humêdewarî: نچ: هێڤیداری. هیواداری.  

هومێدکردن/humêdkirdin: کتپ: ئومێده‌واری، به‌هیوابوون.

به‌هومێد/behumêd: ئانتـ:[ به‌+ ئومێد]

بەهومێد/behuměd: ئانتـ:[ بە+ هومێد] بەرهێڤی، بەهیوا، بەئاوات، بەئومێد.

به‌هومێدبوون/behumêdbǔn: کتن:[ به‌+ ئومێد+بوون] به‌هیوابوون. 

به‌هومێدکردن/behumêdkirdin: کتپ:[ به‌+ ئومێد+ کردن] به‌هیواکردن.  

ناهومێد/nahumêd: ئانتـ::[ نا+ ئومێد( هومێد)] بێ ئومێد، ئومێدبڕاو، بێهڤی، بێ هیوا، دڵ شکست، ڕەش بین، هیوابڕاوو، : بەئاوات نەگەییو: كەسێك كە ئومێدی بڕابێت لە شتێك.[ ئینگـ : Hopeless].

ناهومێدبوون/nahumêdbǔn: کتن:[ نا+ ئومێد+ بوون] بێ هیوابوون، ده‌ست لێشووتن، ڕه‌چاو گرتن، پشت پێ به‌ستن.  

ناهومێدکردن/nahumêdkirdin: کتپ: بێهیواکردن.

ناهومێدی/nahumêdî: نچ: ئومێدبڕان لە شتێك، بێ هیوایی، دڵشکستی.

.

.

___________________

هومێد/Humêd: ن:[ ناڤ][ پهـ : ئۆمێت] ئومێد : ناوه‌ بۆ کوڕان.  

.

.

.

.

.