تەووژم/teuwjm: ن:[ بابا، شا، هـ، كە]
1 – تەووشم، تەوژم، هێز، تین.
2 – تاڵووكە، پەلە، گوڕ.
:: بە تەووژم ڕۆیشت : بەپەلە ڕۆیشت.
:: تەووژمی بارانە: گوڕی بارانە.
بەتەووژم/be teuwjm: ئانتـ: بەهێز، هێزدار.
تەووژمی ساردی/teuwjmî sardî: نتـ:
:: ئاوەكە بە تەووژمی ساردی هات.
تەووژمی خوێن/teuwjmî xwěn: نتـ: هێز و زەبری جووڵانی خوێن.
.
.
.
.
.