پەت/pet: ن:
1 . [ تشت] پەتک، پەلەتک، گردێنک، گوریس:gurîs، وەریس.[ ئینگـ: Rope]{ کەمالنامە، ل، 1}
:: بەپەتی خەلک خۆت مەخنكێنە.
:: پەت بچڕی.
2 . [ تشت] وایەر : لەشێوەی پەت دروستکراوە لە کانزا و بە پلاسیئک داپۆشراوە.[ ئینگـ: Cable]
پەتبازی/petbazî: نتـ:[ پەت+ باز( بازیدەن)+ ی] تەنافبازی، پالەوانبازی، بەسەر پەتدا هەنگیوراو دا ڕۆیشتن.
پەتبڕ/petbiř: ئانتـ:[ پەت+ بڕ( بڕین)] پەتپسێن، یاخی، بارنەبەر، سەركێش، سەرپێچ، شەمۆس.
پەتپەتی/pet petî: نتـ:[ پەت+ پەت + ی][ ئید]
1 . نیوەنمەک.
2 . بریتییە لە ئازار و تەفرەدان، چەرمەسەری، كەتن.
پەتپەتی پێكردن/petpetî pêkirdin: كتپ:[ پەتبەپی+ پێ+ كردن]
1 . دەستاودەست پێكردن، ئەحمەدومەحموود پێكردن.
2 . تەفرەدان، چەرمەسەری دان بەیەكێک.
پەتپەتێن/petpetên: كتپ:[ پەت+ پەت + ئێن] سووكایەتی بەسەرهێنان و ئازاردان.
پەتپچڕان/petpiçiřan: كتن:[ پەت+ پچڕان] پەپسان.
پەتپچراندن/petpiçřandin: كتپ:[ پەت+ پچڕاندن]
1 . خۆپێنەگیران، لەووزەدا نەمان.
2 . خۆگەیاندنە كەسێک.
پەتپسان/petpisan: كتن:[ پەت+ پسان] پەتپچران، رزگاربوون.
پەتپساندن/petpisandin: كتپ:[ پەت+ پساندن]
1 . خۆكردنەوە، خۆرزگاركردن، خۆوازكردن.
2 . [مجـ] سەركێشی كردن، یاخیبوون، بەزاچ، لامۆفەک.
پەتپسێن/petpisên: كتن:[ پەت+ پسێن] پەتبڕان، یاخیبوون، سەرپێچیكردن.
پەتک/petik: نتـ:[ پەت+ ک( بۆ بچوككردنەوە )] پارچەپەتێكی بادراوی ئەستوورە. پەت، پەتە، پەلەتک، پەتدەكرێتە گوریس و لە ناو ئاو دەخوسێندرێت و دەكوترێت پاشان هەڵدەواسرێت بە دارەوە و دەبێتەبەن. جاران بۆ دروستكردنی جەواڵ و لباد سوودیان لێوەردەگرت.
پەتكەر/petker: ئانفا:[ پەت+ كەر( كردن)] كەماندار، كەمانكێش.
پەتكراو/petkiraw: ئانفا:[ پەت+ كراو( كردن)] كەمانكێشكراو.
پەتكردن/petkirdin: كتپ:[ پەت+ كردن]
1 . گوڕیس دەمل كردن.
2 . بریتییە لە هێنان و ڕاكێشان بەسووكایەتی وەک : پەت لە ئەستۆی سەگ دەكرێت بەلام لەبۆ مرۆڤ.
3 . هێنانە ژێر ڕكێفەوە.
{
شەرتە شەرتی پیاوەتی بێ گەر خودا دەستم بدا
دوژمنت پەت كەم وەكو سەگ بیخەمە ژێر پێتەوە
}{ ف. بێكەس}
پەت هەڵخستن/pet heľxistin: كتپ:[ پەت+ هەڵ+ خستن] پەت هەلاوا سین، خنكاندن، لەداردران.
پەتی بەنەخوێن/petî benexiwên: نتـ: دەمەرقۆپان، دۆخین، پزووی دەرپێ، پەتی دەرپێ.
پەتی سەوەتە/petî sewete: ئانتـ:[ مجـ] بریتی یە لە كەسێک كە سووک و چرووک و بێدەستەلاتە و لە ماڵیدا دەستی نەروات.
:: كوڕە كەیخوادای چی، پەتی سەوەتەش نییە.
پەتی پشت/petî pişt: نتـ:[ توێ] دەماری پشت.
پەتی کۆتایی/petî kotayî: نتـ:[ وەر] .
پەتی ناووک/petî nawuk: ئانتـ:[ مجـ] بۆری ناووک : پەتێكە كە خۆراک لە وێڵداشەوە دەدات بە لەشی پسوو( بێچوو) لە منداڵداندا.
.
.
_________
پەت/pet: ن:[ ل] دەرەفەت، دەرەتان، مۆڵەت، مەودا.
.
.
____________
پەت/pet: ن: پارچە.
:: لەتوپەت.
:: لەتەگوریس.
.
.
.
.