دز¹/diz: ئان:[ ئاڤێسـ: asat : دەسە]
1 – ئەبابۆز، چەتە، تاڵانكەر، پیاو( ڕووتكەرەوە، ڕووتەوەكەر).
2 – دەست پیس، دزەك _ دزۆك _ دزۆكەر، كەلەمە( كباك)، كرۆكە، ناپاك.
:: دیت ئەزم، نەتدیت دزم. {پپ}.
دزانە/dizane: ئاكتـ:[ دز+ ئانە]
1 – دزئاسایی، بەشێوەی دز.
2 – بەنهێنی، دزە، بەبێدەنگ، بێسرپە، سووك، لەسەرخۆ.
دزبازار/ dizbazar: نتـ:[ دز+ بازاڕ] شوێنێك وەك بازاری شێواو و پڕ لە دز و ساختەچیی.
:: دز بازڕای شیواوی دەوێ. {پپ}.
دزتەنیی/diztenîy: ئان:[ دزی+ تەنیی] دزدیتنیی، شتێ كە بۆ دزیین دەست دەدات، شتێك كە سەرنجی دز ڕابكێشێت و بیدزێت. {شوان، ل، 596}.
دزجار/dizcar: ئانتـ: جێی دز: شوێنێكە كە دزی زۆربێت.
دزدەریا/dizderya: نتـ:[ دز+ دەریا] دزی دەریا.
دزدەسەك/dizdesek: نتـ:[ هـ][ دز+ دەسەك( دەستەك)] دزدەستەك، دەسكیس.
دزدەسەكی/diz desekî: ئانتـ:[ هـ][ دزدەسەك+ ئی] دزدەستەكی، دەسكیسی.
دزدەستەك/dizdestek: نتـ:[ دز+ دەستەك] دەستكیس، یاریكار و ڕێنیشاندەری دزان.
دزران/dizran: كتپ :[ كارابزر] دزی كران.
دزراو/dizraw: ئانفا:[ دزران] چشتێكە لە دز بردبێتی.
دزكۆژە/dizkoje: نتـ:[ دز+ كۆژ+ ئە] دز شارەوە، كەسێكە دزان پەنا بدات.
دزكۆژگە/dizkojige: نتـ:[ دز+ كۆژ+ گە] حاشارگەی دزانە : جێگایەكە دزان چشتمە كی دزیاری یا خۆیانی تێدا بشارنەوە.
دزكۆشكە/dizkoŝike: نتـ:[ دز+ كۆشكە] دزكۆژگە: شوێنێكە لە دز خۆی تیا حەشار بدات. { خاڵ، ل، 118}.
دزگا/dizga: نتـ:[ دز+ گا] دزكۆژگە.
دزگە/dizge: نتـ:[ دز+ گە] دزكۆژگە.
دزگەردەنە/dizgerdene: نتـ:[ ئەردە][ دز+ گەردەنە] جەردە، چەتە، ڕێگر.
دزۆك/dizok: ئانتـ:[ دز+ ئۆك] دز.
دزۆكەر/dizoker: ئانتـ:[ كباك][ دز+ ئۆكەر] دز.
دزۆكەری/dizokerî: نچ:[ كباك][ دزۆكەر+ ئی] دزێتی.
دزێتی/dizětî: نچ:[ دز+ ئێتی] دزیەتی، ئەبابۆزی، دزێتی، چاپ و گووپ، چرپ و چاپ، بردنی ماڵی خەڵك بە نهێنی: پێشەی دزێتی.
دز و درۆزن/diz û dirozin: نتـ:[ دز+ و+ درۆزن] كۆمەڵێ پیاو خراپان.
دزیا/dizya: ئانفا:[ هـ] دزیێ، دزراو. { وشەنامە، ل، 446}.
دزیار/dizyar: نتـ:[ دز+ یار] دەسكیس، دەستكیس.
دزیاری/dizyarî: نچ:[ دزیار+ ئی] دەسكیسی، دەستكیسی: ووڵاخ و ئاژاڵ و كەل و پەلـی دزراو.
دزیاگ/dizyag: ئانتـ:[ دز+ یاگ] دزراو، چرییاگ.
دزیای/dizyay: كتن:[ هـ] دزران.
دزیەتی/dizyetî: نچ:[ دز+ یەتی] دزێتی.
دزیەنە/dizyene: ئاكتـ:[ هـ] لەدزییدا، لەدزێتیدا.
دزیەی/dizyey: كتن:[ هـ] دزین.
دزیەیۆ/dizyeyo: كتن:[ هـ] دزینەوە.
دزیتەنی/dizîytenî: نتـ:[ دزی+ تەنی] كەل و پەل وچشتێكە شایانی دزرانی بێت.
دزیكەر/dizîker: ئانفا:[ دزی+ كەر( كەدەێ)] ئەو كەسەیە دزییان دەكات.
دزیی كردن/dizîy kirdin: كتپ:[ دزی+ كردن] ئەبابۆزی و دەست پیسی كردن: دزینی چشتی مەردووم.{ خاڵ، ل، 118}.
دزی لێكران/dizîy lěkirdin: كتپ:[ كارابزر][ دزی+ لێ+ كران] .
دزی لێكراو/dizîy lěkiraw: ئانفا:[ ] .
دزین/dizîn: کتپ:[ دز+ ئین] دزیین : بردن، ماشینەوە.
:: نەسرین بازنێکی زێڕی دزی.
دزیی/dizîy: نچ:[ دز+ ئیی]
1 – پیشەی دزان، ئەبابۆزی، دەست پیسی: كاری دزین.
2 – نهێنی، پەنهانی. {خاڵ، ل، 118}.
3 – ماڵی دزراو، شتی دزێتی.
دزیی لێكردن/dizîy lěkiran: كتپ:[ دزیی+ لێ+ كردن] لێ دزیین، چزە لێدان.
دزیی و فزیی /dizyî û fizîy: نتـ:[ دزیی+ و+ فزیی] فێڵ و (فەرەج، فەنگ، تەڵەكە)، فێڵبازیی.{ شوان، ل، 597}.
دزیی و وازی/dizîy û wazî: نتـ:[ دزیی+ و + وازی]
دزیین/dizîyn: ن:[ دز+ ئیین]
1 – ماڵبڕین : پادان، دزی كردن، چرپانن( ئەردە)، دزیەتیی كردن، دزێتیی كردن، دزیی لێكردن، شان پێداكردن، دزیی لەخەلك كردن، شت لە خەلك دزیین، ماڵی خەڵك بەدزییەوە بردن.{ خاڵ، ل، 118}.
2 – بردن بەنهێنی.{ هەراشان، ل، 157}.
دزیین/dizyîn: كتپ:[ دز+ ئین]
1 – پارەوەرگرتن بەفێڵ : باخەڵ بڕیین، گیرفان بڕیین.
2 – بردن، دهستبهسهرداگرتن، ڕفاندن، فڕاندن : تاڵان كردن، جەردەیی كردن، چەتەیی كردن، ڕێ بەخەلك گرتن و ڕووت كردنەوە یان.{ شوان، ل، 597}.
دزیینەوە/dizîynewe: كتپ:[ دزین+ ئەوە]
1 – دزین و كەم كردنەوەی چشت بەرەرە.
:: لفكەكە لە ئاستی دەمەكەی هەر دەورەی دووكە لووی لێ بدزەرەوە.{ خاڵ، ل، 118}.
2 – شاردنەوە، وەشارتن.
3 – لێگێڕانەوە.{ شوان، ل، 597}.
.
بەدزی/be dizîy: ئاكتـ:[ بە+ دزی] بەنهێنی، بەپەنهانی، بەهێمنی، لەسەرخۆ.
پاشدز/pašdiz: نتـ:[ پاش+ دز] ئەو كەسە، كە پاسی دزان بكات، كەسێكە لە دوای دزێك یان چەندین دزەو ڕادەوستێت بۆ پارێزگاری و ئاكاداریان یان بە چەشنێك بێت هاوكاریان بكات.
پاشدزە/pašdize: نتـ:[ پاش+ دز+ ئە] پاشدز.
خۆدزینەوە/xodizyînewe: كتپ:[ خۆ+ دزینەوە] پاشەكشە كردن، خۆشاردنەوە.
لێ دزینەوە/xodizyînewe: كتپ:[ لێ+ دزینەوە] لێ داشكاندن، لێ كەم كردنەوە.
.
.
_________________________
دز²/diz: ن: دژ، قەڵا، كەلە.
دزدار/dizdar: ئانتـ:[ دز+ دار] دژدار، قەڵاوان، قەڵاتەوان، كێشكچی دزان و پارێزگار، خاوەند و فەرمانڕەوایی قەڵات.
دزداری/dizdarî: نچ: قەڵاتەوانی، كێشكچێتی.
.
رەواندز/rewandiz: نتـ:[ جێۆ] رەوەنددژ، قەڵاتی رەوان (روح).
.
.
.
.