بسكە/biske: ن: بزە، تووكە : ڕووخۆشی و زەردەخەنەیە كە پەیدا دەبێت لە یەكێكی سەر و دڵخۆش.
بسكەبسك/biske bisk: ئانتـ:[ بسك+ ئە+ بسك] دڵخۆشی ودەماغی. نیشانەی بەختەوەری.
بسكەلێ هاتن/biske lě hatin: كتن[بسكە+لێ+هاتن] بەئارەزووبوون.
:: فیسار كەس بسكەی لێوەدێت : بەزەوقە.
:: بسكە سمێلی دێ : بەدڵێتی.
بسكەی سمێڵ/biskey siměľ: نتـ: تووكەی سمێڵ : دڵخۆشی و كەیفخۆشی وەها كە سمێڵەكان جووڵەیەكی كەمیان بێت.
بسكەی سمێڵ هاتن/biskey siměľ hatin: كتن: تووكەی سمێڵ هاتن: دڵخۆش بوون و كەیف سازبوون لەبەر هەر هۆیەك.
:: ئەوە چ باسە كاكە، هەر بسكەی سمێڵانت دێت ؟.
.
.
.
.
.
.