درێژ/dirêj: ئان:
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 275،312 | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
دراڎەنهـ | hnajArd | long |
1 – داهۆڵ، باڵابەرز.
2 – كشاو.
3 – كێش دار >< كورت، كن.
درێژا/dirêja: ئاكتـ:[ درێژ+ ئا] درێژایی، درێژی.
درێژاهی/dirêjahî: نچ:[ كباك][ درێژ+ ئاهی] درێژایی.
درێژایی/dirêjayî: نچ:
1 – درێژاهی، لەدرێژی، نەلەكورتی.
2 – دووش: باری درێژی لەمشت. >< پانایی.
3 – دووراقە، دوورایی، ماوە، مەودا، مەیدان، ناوەند، نێوان.{ شوان، ل، 593}.
درێژە/dirêje: نتـ:[ درێژ+ ئە] دوورودرێژ، پەرە.[ ئینگـ : verbose]
درێژە پێدان/dirêje pêdan: كتپ: درێژپەنەدڕێ ( هـ){ بێستوون، ل، 71} پێداچوونەخوار، دوورودرێژكردنەوە، لەسەر ڕۆیشتن، هەڵڕشتن، هەڵڕژتن، لێنەبڕینەوە، درێژكردنەوە. [ ئینگـ : Continue].
درێژە پێدراو/dirêje pěêdiraw: ئانفا: بەربڵاو، دوورودرێژ.
درێژە دان/dirêje dan: كتپ: چێروكەدان، بەردەوامبوون.
درێژە شەپۆڵەكان/dirějeş epoľekan: نتـ: جۆرێكە لە شەپۆڵی بوومەلەرزەیی.[ ئینگـ : Compressinal waves].{زەوی ناسی، ل، 22}.
درێژە نێوانە ڕوو/dirêje nêwane řû: نتـ:[ جێۆ] بەونێوانە رووانە دەگوترێت، كە تەریبن بە تەوەرەی چینە چەماوەی كەڤرە نیشتووەكان.[ ئینگـ : B – c joint( longitudinal joint )].{زەویناسی، ل، 10}.
درێژەو كردن/dirêjew kirdin: كتپ: درێژكردنەوە، داكێشان.
درێژبوون/dirêj bûn: كتن:[ درێژ+ بوون] درێژبیەێ ( هـ){بێستوون ، ل، 71}
1 – بەرزەوەبوون، ڕاستەوەبوون، هەستان، بەرزبوونەوە، گەشەكردن.
2 – ڕازان، ڕاكشان، نووستن، تخێڵ بوون، سەرنانەوە، پاڵدانەوە، پاڵەوەدان، پالكەفتن، پاڵکەوتن _ پاڵكەفتن، هەلاژیان.
3 – بەلاداهاتن، كەفتن_ كەوتن، سللار بوونەوە، ڕەتبردن. >< كورت بوون.
درێژبوونەوە/dirêj bûnewe: كتن: درێژوەبیەێ( هـ){ بێستوون، ل، 71}
1 – زۆرپێچوون(ماوە)، خایاندن: دوواكەوتنی كارێک و قەتیس بوونی كارێک.
:: كارەكە زۆر درێژبۆتەوە.
2 – ماوەزیادكردن.
درێژبوونی بێ ئیختیاری/dirêjbûnî bê îxtarî: كتن:[ ڕۆژک] درێژبوونی بێئارەزوو : بەلاداكەفتن، بەڵادا كەوتن، ڕاران.
درێژخایەن/dirêjxayen: نتـ:
1 – وەخت زۆرگر، بەرو بوو درێژ: باری كارێ یان شتێك كەزۆر بخڕێنێت.
2 – [ پز، نخ] بۆ ئەو نەخۆشییانەی كە چاكبوونەوەیان ماوەیەكی زۆر دەخایەنێت یان بەدرێژی ماوەی تەمەن لە گەڵ نەخۆشەكەدا نەخۆشییەكە دەژێت.
درێژ دادڕ/dirêj dadiř: ئانتـ:[ هـ][ درێژ+ دا+ دڕ( دڕین)] زۆربڵێ، چەنەباز، سازندە.
درێژ دادڕی/dirêj dadiřî: نچ:[ هـ][ درێژدادأ+ ئی] چەنەبازی، سازندەیی.
درێژ داهۆڵ/dirêj dahoľ: ئانتـ: مرۆڤی درێژی لەڕ و لاواز.
درێژكردن/dirêj kirdin: كتپ: درێژكەرڎەێ ( هـ){بێستوون، ل، 71}
1 – درێژكرن( كباک). >< بەرینكردن، تەسككردن، كورتكردن.
2 – كشاندن: بەزەوی دادانی یەكێک.
3 – ڕاكێشانی گیانلەبەر، پاڵخستن، ڕاكشاندن.
درێژكردنەوە/dirêjkirdinewe: كتپ: درێژوەكەردەێ ( هـ){بێستوون، ل، 71}: درێژەپێدان بەقسە یان بەكردەوەیەک.
درێژكرن/dirêjkirin: كتپ:[ کباک] درێژكردن.
درێژكۆڵە/dirêjkoľe: نتـ:[ درێژ+ كۆڵە]
1 – چشتێكە كەمێک درێژبێت.
2 – بەرانبەری خڕ و گرۆڤەر.
درێژكێشان/dirêjkêŝan: كتپ:[ ئەردە][ درێژ+ كێشان] تلۆر، تلۆركەفتن، قنگە وتلۆر، پالكەفتن، دلووركەفتن( ئەردە).
درێژن/dirêjin: ئانتـ:[ درێژ+ ن] بەإژن بڵند.
:: مرۆڤەكەدرێژنە.
درێژۆكە/dirêjoke: ئانتـ:[ درێژ+ ئۆكە]
1 – لەشێوەی لاكێشەدابێت.
2 – تهشك، لاكێشه : هێلكەیی یان باریكتر لە هێلكەیی. [ ئینگـ: Oblong].
درێژووكە/dirêjûke: ئانتـ:[ درێژ+ ئووكە] درێژكۆڵە.
درێژی/dirêjî: نچ: باری درێژایی چشت.
بەدرێژایی/bedirêjayî: ئاکتـ:[ بە+ درێژ+ ئایی] بەکشانی، بەداهۆڵی.
بەدرێژی/be dirêjî: ئاکتـ: بەکشاوی، بەداهۆڵی.>< بەکورتی.
بەدرێژی باسکردن/bedirêjî baskirdin: کتپ: بەتاناچوون.
بەروبوو درێژ/berûbû dirêj: نتـ:[ بەربوو+ درێژ] باری کار، نموونە یاشتێک کەزۆر بجڕێنێ یا وا دیار بێت کە زۆر دەخڕینێ زمستان بەربووی درێژی. درێژخایەن.
خۆ درێژكردن/xo dirêj kirdin: كتن:[ خۆدرێژ+ كردن] ڕاكشان.
دوور و درێژ/dirêj: نتـ:[ ذوور+ و+ درێژ] چەواشۆ، دووڤدرێژ، زۆردرێژ، ماوەدار، مەودادار.
.
.
.
.