جل¹/cil: ن:
1 – بەرگ، پۆشاک، پۆشەمەنی، كنج( هـ).
2 – كووتاڵ، قوماش.
جلبڕ/cilbiř: نفا:[ جل+ بڕ( بڕین)] جلدروو.
جلبڕان/cilbiřan: نتـ:[ ئەردە] كۆڕی جلبڕین بەتایبەت بۆ زەماوەند سازكردن.
جلبڕین/cilbiřîn: كتپ:[ جل+ بڕین]
1 – جل دروون، جلكردن.
2 – داوەت كردن( لە لایەن ماڵی بووەكەوە بۆ بڕینی جلی بووک).
جلپۆش/cilpoş
: نتـ:[ جل+ پۆش] بەرگ پۆش.
جلپۆش كردن/cilpoş kirdin: كتپ:[ جل+ پۆش+ كردن] داپۆشیین، شاردنەوە.
جلپۆشی/cilpoşî: نچ: بەرگ پۆشی.
جلجوان/cilciwan: ئانتـ: كەسێک كە جلی جوانی لەبەربێت.
جلخانەی گەرماو/cilxaney germaw: نتـ: سەربینە، ساردی حەمام كە جلی لێ دادەكەندرێت.
جلخووار¹/cilxuwar: ئانتـ:[ مجـ]
1 – پنتی.
2 – گێل، نەزان.
جلخووار²/cilxuwar: ئانتـ:[ مجـ] بێگانەپەرست، تەپرەش، نۆكەری بێگانە، خوێنخوار، جڕخوار، جلشۆر.
{تێبـ: لە سەردەمی شانشینی شێخ مەحموود دا، ئەم وشەیە داهێندراوە، لە لایەن جەمال عیرفانەوە}{ ج. نەبەز . ل. 98}.
جل داكەندن/cildakendin: كتپ:[ جل+ داكەندن] جل ژخووەكردن، جل فڕێدان، جل لەبەرخۆدا ماڵیین، خۆئاووت كردنەوە.
جل دانین/cildanîn: كتپ:[ كباک] جل ژبەرخوە كرن.
جل دڕان/cildiřan: كتپ: دادڕینی جل لە كاتی تازبەدا یان هەڵچوون و تووڕە بوونا.
جلدروو/cildirû: نفا:[ جل+ دروو( دروون)] بەرگدروو، بەرگساز، تەرزی، خەیات، دروونكار، دروونكەر، دەرزی، جلبڕ.
جل درووڤان/cildirûvan: نفا:[ كباک] كەسێ جلكان ب دەست یان مەكێنە دەدوورێت.
جلدروون/cildirûn: كتن:[ جل+ دروون] بەرگدروون، خەیاتیی كردن، جل بڕیین و دروون.
جل دروواندن/cildirûandin: كتپ: جل بۆدوورین.
جلشۆر/cilşor: نفا:[ جل+ شۆر]
1 – ئەو كەسەی جل و بەرگ دەشوا (بۆ خەڵكی دیکە بە پارە) وەک ئافرەتی جل شۆر، ژنی كۆڵكەر.
2 – بالاڤی: سوێنەی جل شووشتن.
جل شۆرک/cilşorik: نتـ:[ جل+ شۆرک]
1 – جل كوت، گەڵاكوت، داری جل كوت.
2 – ژووری جل تێداشووشتن، جێگەی باڵاڤ، شوێنی كەلوپەل لێشووشتن.
جل شووشتن/cilşûştin: کتن: بالاڤ كردن، كۆڵكردن، جل پاكردنەوە بەئاووسابوون، كەڵیی كردن، شیووكوڵ كرن.
جلک/cilk: نتـ: بەرگ، پۆشاک، كنج، بەلک، جلێ.
جلكار/cilkar: نتـ:[ جل+ كار] جلی كار، بەرگی كار.
جل كردن/cilkirdin: كتپ:[ جل+ كردن] جل دروستكردن، جلوبەرگ بەدروون دان.
جل گۆڕین/cilgořîn: كتپ: پۆشاک گۆڕین.
جل لەبەركردن/cilleber kirdin: كتپ:[ جل+ لەبەركردن] جل لخووەكردن، خۆپۆشتەكردنەوە.
جلوبەرگ/cilûberg: نتـ:[ جل+ و+ بەرگ] پۆشاک، پۆشەن _ پۆشەنی، تەرک، جلوجۆر، جلومل.
{
بیست و حەوت ساڵە من ڕەنجبەری تۆم
بە نان و ئاو و جلوبەرگی خۆم
}{ ف. بێكەس}.
جلوبەرگ ڕەش كردن/cilûberg řeş kirdin: كتن، كتپ: لەپرسەدابوون، جلی پرسە لەبەركردن.
جلوبەرگی منداڵان/cilûberg: نتـ:
جلوبەرگی کار/cilûberg: نتـ:
جلوبەرگی پیاوان/cilûberg: نتـ:
جلوبەرگی ژنان/cilûberg: نتـ:
جلوبەرگی کچان/cilûberg: نتـ:
جلوبەرگی کوردی/cilûberg: نتـ:
جلوبەرگی ئایینی/cilûberg: نتـ:
جلوجۆڕ/cilcoř: نتـ:[ جل+ و+ جۆڕ]
1 – كەلوپەلی ناوماڵ، شتومەک، كاڵا.
2 – شتی ناوماڵ، شڕكەوپڕكە، شڕەی ناوماڵ.
جلوچەک/cilûçek: نتـ:[ جل+ و+ چەک] كەرەستەی شەر.
جلومل/cilûmil: نتـ:[ جل+ و+ مل] بەرگ و مەرگ، ڕەخت و پەخت.
جلووراز/cilûraz: ئانفا:[ هـ] بەرگدروو، جلدروو.
جلێ/cilê: ن:[ هـ] بەرگ، جلک.
جلی كاغەزی/cilî kaẍezî: نتـ: گوایا لە زەمانی كۆندا دادەخوازان بۆ ئەوەی سەرنجی پاشا یان میر ڕاكێشن، جلی كاغەزییان لەبەر كردووە و سكاڵای خۆیان لەسەر نووسیوە.
جلی ناو ماڵ/cilî nawmaľ: نتـ:[ جل+ ی+ ناو+ ماڵ] جلی شەو، جلی نووستن.
جلی واڵایی/cilî waľayî: نتـ:[ جل+ ی+ واڵا + یی][ ئینگـ : Space suit]
.
.
_________
جل²/cil: ن: پەڵاسی ووڵاخ، پارچە لبادی سەر پشتی ووڵاخی بارەبەر و چاڕەوا و تاجی دەكرێت لە سەرمان.
جل ئەسپ/cil esip: نتـ:[ جل+ ئەسپ] جلەسپ: جلی ئەسپ.
جلەگا/cilega: نتـ:[ جل+ ئە+ گا] گۆپان، كورتان، سیپاڵ.
جلكردن/cil kirdin: كتپ:[ جل+ كردن] كورتان كردن، كوردتان لێكردن.
جلوجلۆكە/cilûciloke: نتـ:[ جل+ و+ جلۆكە] كورتان.
جلوجۆڕ/cilûcoř: نتـ:[ جل+ و+ جۆڕ] جل و توورەكەی ووڵاخان یان بەرگ و سیپاڵی ووڵاخی بەرزە، شتومەكی گووێدرێژ.
.
.
.
.