ئه‌مه‌گ/emeg: ن:

1 – ئه‌جری دایك و باووك له‌سه‌ر منداڵی خۆیان چاكه‌، رندیی.

2 – پیاوه‌تیی، جوامێریی، مرۆڤیی، ئه‌مه‌ك، وه‌فا.

3 – ئیشی به‌ئه‌رك، كاری سه‌خت.

4 – خۆراك( خواردن)، ژه‌م.

ئه‌مه‌گ به‌جێهێنان/emeg becěhěnan: كتن: ئه‌مه‌گدان، ته‌قه‌لادان، ته‌قه‌لاكردن، هه‌وڵدان.

ئه‌مه‌گ به‌سه‌ره‌وه‌بوون/emeg beserewebǔn: كتن: مزله‌سه‌ربوون.

ئه‌مه‌گده‌گه‌ڵكێشان/emeg degeľkěŝan: كتن:

1 – ئیش و كاری خه‌ڵك ڕاپه‌ڕاندن، خۆپێوه‌ماندووكردن.

2 – به‌خێوكردنی( منداڵ)، ڕه‌نێوهێنان.

ئه‌مه‌گ به‌خه‌سار/emeg bexesar: ئانتـ: ڕه‌نج به‌فیڕۆ.

ئه‌مه‌گدار/emegdar: ئانتـ:[ ئه‌مه‌گ+ دار] به‌ئه‌مه‌گ، به‌وه‌فا: كه‌سێكه‌ چاكه‌و پیاوه‌تی له‌گه‌ڵ كرابێت له‌ یادی بمێتێت و نه‌یخاته‌ پشت گووێیان و ددان به‌چاكه‌ی چاكاندا بنێت.

ئه‌مه‌گداری/emegdarî: نچ: ده‌ستگیری به‌چاكه‌ی چاكان زانین.

ئه‌مه‌گدانه‌وه‌/emegdanewe: كتن: مزدانه‌وه‌.

.

به‌ئه‌مه‌گ/beemeg: ئانتـ:[ به‌+ ئه‌مه‌گ] به‌وه‌فا، به‌وه‌فا.

بێئه‌مه‌گ/emeg: ئانتـ:[ رۆژک][ بێ+ ئەمەگ] بێ بەینەت، بێوەفا، بێئوورت، سپڵە، بەدنمەک.

بێئەمەگی/běemegî: نچ:[ بێ+ ئەمەگ+ ی] بێ ئوورتی، بێ وەفایی.

.

.

.

.

.