ئه‌مبار/embar: ن: ئه‌نبار، ئه‌مار، بارخانه‌، عه‌مبار _ عه‌نبار، كۆگا، مه‌سنا : شوێنی داكردنی دانه‌وێڵه‌ و كه‌لوپه‌ل.

ئه‌مباركراو/embarkiraw: نفا: برهاڤ كریی، پاشه‌كه‌وت كراو، خڕه‌وه‌كراو، داكراو، شاراوه‌ بۆ كاتی پێویست.

ئه‌مباركردن/embarkirdin: كتپ: ئه‌ماركردن، كۆوه‌كردن، عه‌مباركردن.

ئه‌مباری چه‌ك/embarî ček: نتـ: جبه‌خانه‌.

ئه‌مباری كه‌ره‌سته‌/embarî kereste: نتـ: كۆگا.

ئه‌مباری گه‌نم/embarî genim: نتـ: مه‌ره‌ك، مه‌سنا.

.

.

.

.

.