شاهۆ/şaho: ن:[ باڵ] خەمخۆرە : جۆرە باڵندەیەکە گەلێک ڕەنگی هەیە وەک ئەرخەوانی و سپی و سەوز، مل و باڵ و قاچی درێژە؛ لە نزیک ئاو دەژێت. ئەگەر ئاوەکە ووشک بکات ماتەمی دای دەگرێت.[ ئینگـ : heron].
هەندێ لە جۆرەکانی شاهۆ |
شینەشاهۆ/şîne şaho: نتـ:[ باڵ][ شین+ ئە+ شاهۆ] جۆرە باڵندەیەکە.[ ئینگـ : heron ]
شاهۆی سپی/şahoy sipî: نتـ:[ باڵ][ شاهۆ+ ی+ سپی] شینەشاهۆ : جۆرە باڵندەیەکە.[ ئینگـ : white heron]
شاهۆی مەزن/şahoy mezin: نتـ:[ باڵ] شینە شاهۆی مەزن.[ ئینگـ : Glant heron]{ کەمالنامە، ل، 118}
.
.
___________________________
شاهۆ/şaho: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ جێندەر یان ڕەگەزی مێریینە.
.
.
______________________
شاهۆ/şaho: ن:[ کوردستان][ جێۆ] ناوی شاخ و کوێستانەکانی ناوچەی هەورامانە لە ڕوانسەر، کامیاران، پاوە و جوانڕۆ. لای خەلکی ئەم ناوچەیە کێوی شاهۆ خۆشەویست و نیشانی سەربەرخی و سەربەخۆییە. { شەهاب}
:: تۆپبارانی بەرزاییەکانی شاهۆ لە لایەن سپای پاسدارانەوە.{ هەنگاو}
.
.
.
.