بیژ/bîj: ئان:[ پهـ : ڤێج] زۆڵ. پینج( زا)، بیژوو _ بیژك _ بیژی( كباك)، حەرامزادە.

1 – منداڵێك كە باوكی دیار نەبێت كە كێیە.

2 – [مجـ] بێشەرم، بێحەیا، زۆڵ، زیڵ.

بیژك/bîjik: ئانتـ:[ بیژ+ ك] زۆڵەك.

بیژلك/bîjlik: ئان:[ بیژ+ لك] بیژیلەك.

بیژمۆتە/bîjmote: نتـ:[ باڵە][ بیژ+ مۆتە] بیژوو.

بیژوو/bîjû: ئان:[ خێز] بیژی، بیج _ پینج، حەرامزادە، زۆڵ _ زۆڵەك، قومەزە( ئەردە) : منداڵێكە كە لە باوكێكی ڕەوا و ڕاستەقینە پەیدا نەبووبێت یان منداڵی ده‌ره‌وه‌ی ژنومێردی ره‌وا له هه‌ندێك كۆمه‌ڵگادا. [ ئینگـ : Bastard].

{  تێبـ :  گۆرانكاری لە نێوان پیتی( وو _ی)دا هەیە لە نێوان دوودیالێكتی كوردیدا}.

بیژوێتی/bîjuětî: نچ:[ بیژ+ وێتی] [كباك] بیژێتی.

بیژێتی/bîjětî: نچ:[بیژ+ئێتی] زۆڵایەتی.

بیژی/bîjî: ئان:[بیژ+ی] بیژوو، زۆڵ، زۆرڵ، ناکەس بەچە : بە ئەو منداڵە دەگووترێت کە بە جووتبونی بێ هاوسەرگیری لە دایک دەبێت.

بیژیلەك/bîjîlek: ئان:[ بیژ+ی+لەك] بیژ وو، بیژی، پینج، شەلووف.

{ تێبـ: ڤێج لە زمانی پەهلەوی دا بەواتای تۆو دێت. ڕەچەلەك و ڕەگەز هەر یەك ڕیشە یا هەیە، بەو جیازازییەكە بیژ یا بیژوو بە تۆو و ڕەگەزی خراپ وحەرام دەگوترێت}{ نانەوازادە}.

.

.

.

.

.