بیس ¹ /bîs: ڕەگ:[ بیستن]
1 – ڕەگی چاووگی( بیستن)ـە.
2 – پیشگرێكە لە زمانی كوردی، كە هەمان واتای خۆی دەلێكێت بە ناوەوە و ناوێكی نوێ دروست دەكات.
:: بیسەر
:: بیستەک
:: بیستراو.
3 – پاشگرێكە لە زمانی كوردی كە هەمان واتای خۆی دەلێكێت بەناوەوە و ناوێكی نوێ دروستدەكات.
:: گوێ بیس.
بیسەر/bîser: نفا:[ بیس+( بیستن)+ ئەر] بیستەر، گوێگر، گۆهدار، گوێدێر : ئەو كەسەی كەگوێی لە دەنگ یا قسەیەک ڕاگرتووە.
بیستەر/bîster: نفا:
1 – بیسەر.
2 – گوێچكە.
بیسەری گێڕانەوە/bîserî gěřanewe: شڕ: گوێگری گێرانەوە.
بیستەك/bîstek: نتـ:[ بیس( ت)+ ئەک] رادیۆ، گووێگر، بیستۆک، گوێڕاگر.
بیستەنی/bîstenî: نتـ:[ بیست+ ئەنی] ژنەفتەنی، دەنگناسانە.[ ئینگـ: acoustic].
بیستەنیزانی/bîstenîzanî: نتـ:[ بیستەنی+ زانی].[ ئینگـ: acoustics].
بیستەوار/bîstewar: نفا:[ بیس(ت)+ ئەوار] ئەوەی شایانی گوێگرتن بێت.
بیستەوان/bîstewan: نتـ:[ بیست+ ئەوان] گوێڕایەڵ.
بیستەوانە/bîstewane: نتـ:[ بیست+ ئەوانە] ئەو ئامێرەیە كە لە ناو راداری تەلەفۆندا هەیە.
بیستراو/bîstiraw: ئانفا:[ بیستن] دەنگێک یان باسێک كە بەرگوێ بكەوێت.
:: لە هیچ كوێ نەدیتراوە ونەبیستراوە.
بیستن/bîstin: كتن:
1 – هەست بەدەنگكردن لە ڕێگای گوێچكەوە، گوێ لێبوون، دەنگێک هاتنە گوێی: ئەژنەفتن، بیهیستن، بهیتن، بهتن، ژینەن.
2 – خەبەرداربوون لە هەواڵ یان ئارێشەیەک.
:: بیستوومە كاكت ژنێ دێنێت.
بیستنەوە/bîstinewe: كتن:
1 – بەرگوێ كەوتنەوەی قسەیەک، كە دەربارەی كەسێک كرابێت.
2 – گوێ لێبوونەوە، لەسەرڕابیستن.
بیستۆک/bîstok: ئانتا:[ بیست( بیستن)+ ئۆک] تەلەفۆن یان هەر ئامرازێكی تركە توانای بیستنی پێ هەبێت.
بیسراو/bîsiraw: ئانفا:[ ئـەردە] بیستراو. [بیستن]
بیسن/bîsin: كتن:[ ئەردە] بیستن.
.
.
_____________
بیس ² /bîs: ن:[ ژ ][ ل، هـ] بیست.
بیسم/bîsim: ن:[ ژ][ ل] بیستەم.
بیسەمین/bîsemîn: ن:[ ژ][ ل] بیستەمین.
بیست/bîsit: ن:[ ژ ][ هێكـ : ڤیمسەتی][ ئێكـ: ڤییسەتی][ پار: ویستپ[ پهـ: ڤیست _ بیست] ڤیست _ ڤیست( زا)، ویس( هـ) : ژمارەی 20 ، ژمارەی دوای نۆزدە، بریتییە لە دوودەهـ.
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
ڤیسەتە | atasIW |
بیستە( هـ)ـەم/bîste(h)em: نتـ: شتێكە لە پایەی بیستەمینابێت.
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
ڤیسنگاستهه | avtsNsIW |
بیستە( هـ)ەمین/bîste(h)emîn: نتـ: بیستەم.
بیستوپێنج/bîstûpênc: نتـ:[ ژ] بیستوپێنج.
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
پەنجاجە – ڤیسیتیجە | acitisIW-acAcNap |
بیستڕوو/bîstřû: نتـ: هەر شتێک كە بیست ڕوو یان لای هەبێت.
بیست لا/bîstla: نتـ: هەر شتێک كە بیست ڕوو یان لای هەبێت.
بیستوچوار سەعات/bîstûçwar seäat: ئاكتـ:[ بیست+ و+ چوار+ سەعات ( ساعة)+ئە]
1 – ماوەی شەو و ڕۆژێک كە دەكاتە 24 كاژێر.
2 – شەووڕۆژ.
3 -[ مجـ] هەمیشە، دایم.
:: بیستوچوار ساعەتە خەریكی دەرس خوێندنە.
.
.
.
.
.