ئۆردوو/ordû: ن:[ سه‌ز][ مه‌غۆلـی: ئۆردی: ئوردی] هۆردوو، ئه‌رته‌ش، بنۆم، جه‌یش( ع).

ئۆردووبازار/ordû bazar: نتـ:[ ئۆردوو+ بازار]

1 – بازارێك بووه‌ له‌ ته‌ك ئۆردوو دا ده‌گوێزڕایه‌وه‌ له ‌شوێنێكه‌وه‌ بۆ شوێنێكی تر.

2 – [ ئد] شوێنی به‌ ئاژاوه ‌و هه‌رچی و په‌رچی كه‌كه‌س ئاگای له‌ كه‌س نه‌بێت.

ئۆردووبه‌ز/ordûbez: نتـ:[ ئۆردوو+ به‌ز] دابه‌زینی ئۆردوو له ‌شوێنك بۆ حه‌سانه‌وه‌ یان بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م.

:: نادر شا كه‌ده‌چوو بۆ هیندستان له‌كرمان ئۆردووبه‌زی ده‌كرد.

ئۆردووگا/ordûga: نتـ:[ سه‌ز][ ئۆردوو+ گا]

1 – سوپاگه‌ : جێگای كۆبوونه‌وه‌ی له‌شكر. شوێنێك كه‌ چه‌كدار ئۆردووبه‌زی لێده‌كه‌ن.

2 – شوێنی كۆمه‌لێك خه‌ڵكیهاوپیشه‌. بۆ مه‌به‌ستێك لێی كۆده‌بنه‌وه‌.

:: ئۆردووگای هاوینی قوتابیان.

ئۆردووگای دوورخراوه‌/ordûgay dûrxirawe: نتـ:

:: نوگره‌سه‌لمان ئۆردووگای دوورخراوه‌ی كورد بوو.

.

.

.

.

.