كووند/kûnd: ن:[ باڵ][ مكـ] بەبوو _ بوو، بووم، پەپوویک، پووم، کوند( کباک، زا).

كووندەبەبۆ/kûndebebo: ن:[ باڵ] کوند.

كووندەبەبوو/kûndebebû: ن:[ باڵ][ ڕۆژک، کهـ] بائەقوش، بادەقوش _ بایەقوش( تور: baykuş)، بایەقوش پووپەکەرە، بووە، بووەتەقلە، بووەکەرە، بوومەکوێرە، بوومەتەقلە، پەپۆک، خالەکوکومە، شابوو، کونگەبەبوو، بەلەکانەک، پەپوەکەرە، تۆت، تۆتاک، تۆتک، کتکاگۆڕا، کوند، کوندەبو، کوندەبەبوو، کوندەپەپوو، کوندەگایە، کوننەبەبوو، کەڵکەڵەوان : ئەم باڵندانە سەر یان زل و دەم و چاویان پانە و زەقە. چاوەکانی کوند گەورە و بەرەوپێشە، بەم ھۆیەوە دەتوانێ روانینی دووچاوی ھەبێت و دووری و نزیکی مەوداکان ببینێ. چاوی کوند زۆر ھەستیارە و لەبەر گەورەیی دەتوانێت تەنانەت لە تاریکیشدا ببینێت. چاوەکانی کوند بە کلکە و چەسپاون و ناتونێت بیانگێڕێت، ھەر بۆیە سەر و ملی دەگێڕێت. ھێزی بیستن لە کوندا بەھێز و ھەستیارە. دندووكیان قەڵانگییە، پەنجە و جنجڕووکی تیژ و بەهێزیان هەیە. لاقیان تووکنە. بێ هەست دەفڕن. بەتەنیا دەژین. مییەیان لە نێرە گەورەترە. ئەم باڵندانە بە ڕۆژ خۆیان ھاوڕەنگی دەوروبەریان دەکەن تا بە ئاسوودەیی ووچان بدەن. زۆرتر شەوگەڕن و ڕاوە مشک دەکەن. لەقەڵشتی دار و لەکونی دیواری کۆنەخانوو یان لەسەر عەرز هێلانە سازدەکەن. ھێلکەی کوند لە چەن ڕۆژدا پێ دەگات و جوچکەی سەرھەڵدێنێت. نێچیری خۆیان قووت دەدەن. گیانلەبەری وەک مشک، بۆق، ماسی، مێش و مەگەز و قڕژاڵ و ڕاودەکەن. تۆرەمە باڵندەیەکی ڕاوکەرن، ھێزی بیسایی و بینایی زۆر بەھێزیان ھەیە، لەھەموو شوێنێکی جیھاندا بێجگە جەمسەری باشوور دەژین. کۆمەڵەی کونگە بەبووەکان[ لا : Strigiformes][ ئینگـ : Owl].

كووندەبەبی/kûndebebo: نتـ:[ باڵ] کوند، کوندە، کووندەبەبوو.

               هەندێک لە جۆرەکانی کووندەبەبوو لە جیهاندا                

{ تێبینی : بۆ بینینی وێنەکان كلیک لەسەر ووشە لاتینییە بەڕەنگەکان بدە}

كووندەبەبووی باشوو/kûndebebûy başû: ن:[ باڵ] کوندەی واشە: ىڵندایی ئەم جۆرە بوومە 36 – 41 سانیتمێترە. فراوانی فڕێنی باڵی لە نێوان 74-81 سانتیمەترە. ئەم جۆرە بوومە بە زۆری لە سەر دوو گیانلەبەری بچووکی وەک جرچی پۆلاری دەژێت. بەناوی( Lemmus lemmus)(Rodentia)[ ئینگـ: Northern hawk-owl][ لا  : Surnia ulula].

كووندەبەبووی بچووک/kûndebebûy biçûk: ن:[ باڵ] شەخسە: ىڵندایی ئەم جۆرە بوومە 21 – 23 سانیتمێترە . فراوانی فڕێنی باڵی لە نێوان50 – 56 سانتیمەترە. پشتی قاوەیی پڕڕەنگە و خەت و خاڵی سپی تێدایە بەرزگی سپییە و خەت پانە. چاوی زەردە. زیاتر بەڕۆژ دەگەڕێت. لەسەر دارتێل و چەپەران قیت هەڵدەنیشێت هەر کە هەست بە مەترسی بکات پەتتاپەیتا سەری دەجووڵێنێتەوە. مێروولە و جڕ وجانەوەر و مشك و باڵندەی بچووک ڕاودەکات. لەزەوی و زاران، جێی بەیار و بەردەڵان دەبیندرێت. لەکونەدار و کونە بەرد و هەروەها کونی دیواراندا هێلانەدەکات. لە ناوەڕاستی کیشوەری ئاسیا و ناوەڕاستی کیشوەری ئەوروپا و هەندێ ناوچەی باکووری کیشوەری ئەفەریقا دەژێت.[ ئینگـ: Little Owl][ لا: Athene noctua ]

كووندەبەبووی بچووكی خاڵخاڵ/kûndebebûy biçûkî xaľxaľ: ن:[ باڵ] شەخسەی خاڵخاڵ : ىڵندایی ئەم جۆرە بوومە ٢١ سانیتمێترە. فراوانی فڕێنی باڵی لە نێوان50 – 56 سانتیمەترە. بەتەرز وەک کوندە شيخسە دەچێت. بەڵام ڕێيێ نییو و خەتی پانی قاوەیی و سپی تێدایە. هەروەها سەری خاڵخاڵی سپییە. چەنە، گەروو و لاجانگی سپییە. خەتی قاوەیی بە گەروویدا کشاوە. پاشملی خەتی سپی تێدایە. شوێنی ژیانی وەك کوندە شەخسەیە.  [ ئینگـ: Spotted Little Owl][ لا: Athene brama ]

كووندەبەبووی بچووكی پانتانتال/kûndebebûy biçûkî pantantal: نتـ:[ باڵ][ لا: Athene cunicularia]

كووندەبەبووی پشیلە/kûndebebûy pişîle: نتـ:[ باڵ] کوندە پشیلە: ىڵندایی ئەم جۆرە بوومە 35 – 37 سانیتمێترە . فراوانی فڕێنی باڵی لە نێوان 84 – 95 سانتیمەترە. پشتی پڕە لە خاڵ و خەتی زەرد و قاوەیی ئاماڵ بۆر. بەر زگی کاڵي و خەت خەتە. پەڕێ گوێی درێژە وەك شاخ لەسەری بەرزبۆتە وە. برۆی سپییە. بە ڕۆژ لەسەر داران دەژێت. جڕ و جانەوەر و باڵندەی بچووک و گیانلەبەری وەک مشک دەخوات. لە کۆنە هێلاناندا هێلکە دەکات. جاری وایە لەسەر عەرزیش کورک دەبێت. ئەم کوندەلە لو وولاتانی ئیسکاندنافیا دەژێت لە دانیمارکەوە تاوەکەو فینلاند.[ ئینگـ: Long-eared Owl][ لا: Asio otus]

كووندەبەبووی پوولەکەیی/kûndebebûy pûlekeyî: نتـ:[ باڵ] بڵندایی ئەم جۆرە بوومە 24 – 26 سانیتمێترە. فراوانی فڕێنی باڵی لە نێوان 52 – 58 سانتیمەترە. ئەم بوومە سەری بەتەواوی خڕە، چاوی زەردێکی کاڵە، لێوارێکی ڕەش لە دەوری سەری دەرووات، پەڵەپەڵەی سپی لەنێو پەڕی تووکی دیارە. ئەم جۆرە بووە لە ڵێرەوار و جەنگەڵ دەژێت، بەشەو چالاکە. ئەم جۆرە بوومە لە بەشی سەرەوەی باکوور گۆی زەوی وەک ووڵاتانی سکاندنیفیا و باکووری سۆڤێتی کۆن.[ ئینگـ: Boreal owl][ لا: Aegolius funereus]

كووندەبەبووی تاق تاق/kûndebebûy taqtaq: نتـ:[ باڵ] تاقتاقکەرە، تاقڵە، تاكتاككەرە، توتاک، حەقحەقۆک _ هەقهەقکەرە، یاحەق: ىڵندایی ئەم جۆرە بوومە 19 سانیتمێترە. فراوانی فڕێنی باڵی لەنێوان 50-54  سانتیمەترە، قاوەیی ئاماڵ بۆرە، پەڕ و باڵی ڕێڕێیە، لەسەریدا دوو شاخی تووک بەئاستەم سەریان هەڵداوە. شەوانە مێش و مەگەز ڕاودەکات. لە دارستانەکانی نیزیک دەوروبەری ئاویییان، باغ و باغچان، کۆنە جانوو و هێلانەی کۆنی باڵندان هێلانە سازدەکات. هاوینان زۆر بەدی کەرێن لەکوردستان، لەکۆتایی پاییز بەرەو کیشوەری ئەفەریقا دەچن و بەهارێکی درەنگ دێنەوە.[ ئینگـ: scops owl][ لا: otus scops]

كووندەبەبووی تاق تاقی بۆر/kûndebebûy taqtaqî bor: نتـ:[ باڵ] بڵندایی ئەم جۆرە بوومە 21 سانیتمێترە. فراوانی فڕێنی باڵی لە نێوان 54-57 سانتیمەترە، هەر لە تاقتاق دەچێت، بەڵام بۆرایی و ڕەنگی خورمایی کەمترە. خەت و خاڵی باریکترە، سپیایی پاش ملی نییە، کلکی کەمێك درێژترە، لە باغ و باغچان، کۆنە خانوو و هێلانەی کۆنی باڵندەکانی تردا هێلانە سازدەکات. ناوچەی فڕینی لە لە ئۆزبێکستانەوە بۆ پاکستان، باشووری ئێران، نیمچەدوورگەی عەرەبی و ناوەڕاستی عێراق دەبێت. [ ئینگـ: Striated Scops Owl][ لا : Otus brucei]

كووندەبەبووی ڕۆماڵ/kûndebebûy řomaľ: نتـ:[ باڵ] کوندی ماسيخۆره: بڵندایی ئەم جۆرە بوومە53 سانیتمێترە . فراوانی فڕێنی باڵی لەنێوان 84 – 95 سانتیمەترە. بەپێچەوانەی کوندەگایە شاخی قیت نییە و شۆڕە. پەڕ و باڵی شڵەیە و لە ڕينگی قاوەیییە و ڕێ ڕێی ڕەشی تێدایە. پشتی خەت و خاڵی ئاماڵ زەردی تێدایە. گەڕووی سپییە. لاقی زەرد و ڕووتە. هەمیشە لە نزیک ئاو، لە کەنار دەریا و لێڕەوار ڕووباران دەببیندرێت. لە نێو بەرد و کونی دار هێلانەی کۆنی باڵدارە ڕاوکەرە گەورەکاندا هێلانەساز دەکات.  [ ئینگـ: Brown Fish Owl][ لا: Ketupa zeylonensis]

كووندەبەبووی زێڕە/kûndebebûy zêře: نتـ:[ باڵ] كووندەبەبووی بیابانە شەو : بڵندایی ئەم جۆرە بوومە37 – 38 سانیتمێترە. فراوانی فڕێنی باڵی لە نێوان 95 – 98 سانتیمەترە. پشتی قاوەیی ئاماڵ نارنجییە. سەر و ملی تەڵایییە، سەری پڕ ڕەنگە. کلکی زەردی توندە و شەش خەتی بۆرئ پێداکشاوە. بەرزگی سپی یە و زەرداییشی هەیە، زۆر کەم هەیە. جۆرە بوومێکە لە نیمچە دوورگەی عەرەبی و ئیسراییل دەژێت، جوولەکەکان پێی دەڵێن باڵندەی تەورات.[ ئینگـ: Hume’s Tawny Owl][ لا: Strix butleri]

كووندەبەبووی زێوە/kûndebebûy zêwe: نتـ:[ باڵ] بڵندایی ئەم جۆرە بوومە37 سانیتمێترە. فراوانی فڕێنی باڵی لەنێوان 95 – 98 سانتیمەترە. پەڕ و باڵی پڕ لەخەت وخاڵە. سەری گەورە وخڕە، چاوی ڕەشە. پەڕی گوێی نییە. پشتی قاوەیی ئاماڵ زەردە. دەم و چاوی قاوەیی ئاماڵ بۆرە. شەوانە دەکەوێتە جم و جۆڵ. لە لێوەواری چڕ و پڕ، پاساک و باغی گەورە دەبیندرێت. لە کۆنی داران، کۆنە هێلانەی باڵندان و تەنانەت جاری وایە لە خانووان و لانی کەروێشکاندا هێلانە سازدەکات. زۆرهەیە.[ ئینگـ: Tawny Owl][ لا: Strix aluco ]

كووندەبەبووی سەهۆڵ/kûndebebûy sehoľ: نتـ:[ باڵ][ ڕۆژک، کهـ] بایەقوشی سەهۆڵ.

كووندەبەبووی سپی/kûndebebûy sipî: نتـ:[ باڵ] بادەقوش _ بایەقوش، فشفشە.[ ئینگـ : white owl].

كووندەبەبووی سینگ سپی/kûndebebûy sîng sipî: نتـ:[ باڵ] بڵندایی ئەم جۆرە بوومە 34 سانیتمێترە. فراوانی فڕێنی باڵی لە نێوان 95 – 98 سانتیمەترە. لاقی درێژە، دوو جۆری سپی و بۆری هەیە. دەم و چاوی سپییە و پشتی زەردی ئاماڵ تەلایییە و خاڵی ووردی تێدایە. بەرزگی تەواو سپییە. جاوی ڕەشە. شاخی تووکی نییە. زیاتر شەوگەردە. بەڵام جارجار بە ڕۆژیش ڕاودەکات. قیت هەڵدەنیشێت. زۆرتر مشك و لە چەشنی ئەو ڕاودەکات. لەخانووی کۆنە و کەلاوە و بوەجاندا هێلانە ساز دەکات.[ ئینگـ : Barn Owl][ لا: Tyto alba]

كووندەبەبووی گایە/kûndebebûy gaye: نتـ:[ باڵ] بم، شابوو _ شاپوو : بڵندایی ئەم جۆرە بوومە 60-75 سانیتمێترە. فراوانی فڕێنی باڵی لە نێوان 160-188 سانتیمەترە. گەورەترین تۆرەمەی کوندە : دوو دەستە تووک وەک شاخ لەسەریدا ڕوواوە. سینگی زەردی مەیلە و قاوەیییە و خەت خەتی پانی پێداکێشاوە. چاوی گەورە و زەردە. پشتی زەردی ئاماڵ قاویییە، خاڵەکانی قاوەیی پڕ ڕەنگن. دەتوانێت گیانلەبەرانی گەورەی وەک کەروێشکیش ڕاوە بکات. بەیان و ئێواران ڕاودەکات. لە قەڵشتی بەرد و کونی داراندا وچان دەدات. بەتەنیا دەژێت. لە لێرەوار، ڕەوەز، دەشت، ناوپنچک، قەڵشتی دار و هێلانەی کۆنی( باز)دا هێلانە دەکات. لە نێوان کیشوەری ئاسیا و ئەوروپادا دەژێت.[ ئینگـ: Eagle Owl][ لا: Bubo bubo ]

كووندەبەبووی قوتە/kûndebebûy qyte: نتـ:[ باڵ] گوێ بچووک : بڵندایی ئەم جۆرە بوومە 34-42 سانیتمێترە. فراوانی فڕێنی باڵی لەنێوان 90 – 105سانتیمەترە. زەردی ئاماڵ قاوەیی کاڵە. بەرزگی ڕێڕێیە. باڵی درێژە و خەتی باڵاسنی بە بەرینایییاندا کشاوە. ژێر باڵی خاڵی ئاماڵ ڕەشی تێدایە و لە کاتی فڕیندا دیار دەکات. ئەو کوندە لەسەر عەرز هەڵەنیشێت. سینگی بەرە و پێش ڕادەگرێت. لە زۆر ناوچەی نێوەی باكووری گۆی زەوی دەژێت. وە زۆر لە ناوچە زەلکاوەکان، زۆنگ و زەلی بەرفراوان و تەپۆلکەی خیزکێن و شوێنی زەنوێر دەژێت. هێلانە لەسەر عەردی ڕووت سازدەکات.[ ئینگـ: Short-eared Owl][ لا : Asio flammeus]

.

.

.

.

{ فەرھەنگی باڵندە، ئەحمەد بەحری. ل. 122 }