باشووەکان/başuwekanنتـ:[ باڵ][ باشوو+ ئەکان] شاهێن :  جۆرێکە لە باڵندەگۆشتخۆرەکان : باڵیان پانە و مل و کلکیان تا ڕادەیەك کوردتە. زیاتر لە حاڵی لەنگەربەستن و دەورلێدان لە ئاسماندا دەبیندرێن. لە هەڵۆی بچووك دەچن، بەڵام سەر و دندووکیان لەوان بچووکترە. لەڕووی ڕەنگی پەڕ و باڵیان کەمتر وا هەیە بناسرێنەوە. نێرە و مێیەیان یەك ڕەنگە. لەسەر دار و ڕەوەزان هێللانەسازدەکەن. 61 جۆری ئەم باڵندەیە هەیە. لەساڵی 1758 زاینی لیننائێوس : Linnaeus پۆلێنی بۆ داناوە. [ ئینگـ : buzzard][ لا : Buteo]

  هەندێک لە جۆرەکانی لاشەخۆر لە جیهاندا                 
 تێبینی
 بۆ بینینی وێنەکان كلیك لەسەر ووشە لاتینییە بەڕەنگەکان بدە

باشوو/başû: نتـ:[ باڵ] شاهێن : 50 تا 55 سانتیمێترە، پەڕ و باڵی قاوەیی پڕ ڕەنگە. لە فڕیندا بەباڵی پان و کلکی گەورە و خڕ و ملی قوڵە دەناسرێتەوە. بەرزگی پنۆك پنۆكی سپیییە و ئەو سپییایە کەم و زیاد دەبێت. جیاوازی لەگەڵ باشووی لاق درێژ لووەدایە کە کلکی ڕێڕێیەو خەتی ڕەشی سەر کلکی پایە. پنۆکی گەورە و ئاماڵ ڕەشی ژێر باڵی زۆر دیارنییە و لاقی ڕووت و زەردە. سەری باڵی قیتە. کەمێك تەپ دەفڕێت. لە کیوپارەی دوورە دەست، زەوی و زار و شوێنی پڕدار دەژێت. لەسەر ڕەوەزی کەنار دەریا، دار و زەوی ناڕێك هێلانە ساز دەکات. [ ئینگـ : Buzzard ] [ لا :  Buteo buteo ].

باشوو/başû: نتـ:[ باڵ]

هەڵۆی مریشک/heľoy mirîşik: نتـ:[ باڵ] هەڵۆی مشک.[ ئینگـ : chikken hawk , hen harrirer]

 

 

Buteo buteo vulpinus

Buteo japonicus

Buteo burmanicus

Buteo bannermani

Buteo socotraensis

Buteo jamaicensis

Buteo rufinus

Buteo lagopus

Buteo regalis

Buteo lineatus

Buteo platypterus

Buteo swainsoni

Buteo ridgwayi

Buteo brachyurus

Buteo albigula

Buteo galapagoensis

Buteo nitidus

Buteo albonotatus

Buteo ventralis

Buteo oreophilus

Buteo trizonatus

Buteo brachypterus

Buteo hemilasius

Buteo auguralis

Buteo rufofuscus

Buteo archeri

Buteo augur

.

. . . .