بەسەرهات/beserhat: نتـ:[بەسەر( بە+ سەر)+ هات]

1 – رووداوێكی خۆش لە ژیاندا.

2 – نەكورتەیەك، سەربهورد. بسەرڤەهاتی، هەنگامە، گۆنگەڵ، گێچەڵ.

بەسەرهاتن/beserhatin: كتن:[ بەسەر+ هاتن] ڕوودان، دووچاربوون، لەناوچاونووسران، هاتنی خۆشی و ناخۆشی بەسەریەكێكدا لە ژیاندا.

بەسەرهاتنەوە/beserhatinewe: کتن: دووبارە ڕوودانەوە.

بەسەرهاتنووس/beserhatnǔs: نفا:[ بەسەرهات+ نووس( نووسین)] بێۆگراف( فەر) كەسێك كە چلۆنایە تی ژیان و بە سەرهاتی كەسی دیكە دەنووسێت.

بەسەرهاتنووسین/beserhatnǔsîn: كتن:[بەسەرهات+ نووسین] بیۆگراف نووسین.

بەسەرهاتنووسی/beserhatnǔsî: نچ:[بەسەرهات+ نووس+ئی] بیۆگرافی، كاری بێۆگراف.

بەسەرهاتی ساڵانە/beserhatî saľane: نتـ: بابەلیچك( كباك) : کارەساتی ساڵانە.

.

.

.

.

.