مارمێلكە/marmêlike: ن:[ زیند] بيبيلەکەرە، بيپيلەکەرە، بيکمار، بیلەکەرە، پیس پیسۆک، خلنزەر، خەجخەجۆک، خەمەگرۆ، سووسەمار، سەرمازەڵە، شەوگەرد، فاتفاتک، قمقمۆکە، قومقومۆکە، کەرپەسە، کەشتيڵەسەرە، گومگومۆک، گومگومک، گومگمۆک، گێکۆ، لووسلووسەک، لەهلاک، مارتوولە، مارژۆک، مارگيس، مارگيسک، مارمارۆشک، مارمارۆک، مارمالووک، مارمزۆک، مارمزووک، مارمليک، مارمەزووکە، مارمەزوولکە، مارميزولکە، مارميلۆک، مارميلۆکە، مارندوگ، ماريلە، مالبا، مالمالک، مالمالۆک، مزرک، مزوک، مەرمەريشۆک، مەزووکە، ویزویزە، هۆبی : ناوێکی گشتییە بۆ گروپێکی زۆر گەورە لە خشۆکەکان، کە لە 6000 جۆر پێك دێن. مارمێلکەکان لە سەرتاسەری گۆی زەوی جگە لە جەمسەری باشوور و جەمسەری باکوور دا بڵاوبوونەتەوە. زۆربەی مارمێلکەکان چوار ئەندامی جووڵە، گوێی دەرەکی و کلکێکیان ھەیە. مارمێلکەکان بینینێکی پێشکەوتوویان ھەیە و دەتوانن ڕەنگەکان ببینن. ھەروەھا ئەوان ھەستی بۆنکردنی زۆر بە ھێزیان ھەیە. درێژایی جەستەی مارمێلکەکان لە چەند سانتیمەترڕا دەگاتە 3 مەترکە پێی دەوترێ ئەژدیھای کۆمۆدۆ.[ ئینگـ: Lizard]

.

.

.

.