ڕزین/řizîn: ن:[ ڕز+ ین]
1 . پۆیان، ڕزان، داڕزان، پۆڕتكان و لە كاڕكەوتنی چشتێک لەبەڕ كۆنی.
2 . [ پز][ ئینگـ: Decomposition]{ پەزیشكی، ل، 108}.
ڕزینەوە/řizîn: کتن:
ڕزیو/řizyu: ئانفا: پاسفندە، پەڕپووت، پڕتوک_ پڕتكە _ پلتیک، پلپۆسەكی، پڕووتكاو_ پووڕتگاو، پواو، دافەتاو، گەندەل، گنخاو.
داڕزان/dařizan: كتپ:[ دا+ ڕزان] پڵیخاندن، فلچەوەكڕدن.
داڕزاندن/dařizandin: كتپ:[ دا+ ڕزاندن]
داڕزاندنەوە/dařizdinewe: كتپ:[ داڕزاندن+ ەوە] پڵیخاندنەوە( کباک)، پەڕخاندن، پەلخانن، پەتشاندن، داپڵۆخاندنەوە.
داڕزاو/dařizaw: ئانفا: پڵیخاو.
داڕزین/dařizîn: كتپ:[ دا+ ڕزین] پترووكان، تیاچوون، لەناوچوون، ماندووێتی، نابوودی، هیلاكی.
.
.
.
.