پاشماوە/paşmawe: نتـ:[ پاش+ ماوە] بەرماوە، بنک، بۆماوە، پاشەرۆک( هـ)، پاشخوان، پاشماک، پاشماگە، پێما( كباک)، تەواتی، جێماوە، خارن مایی( كباک)، خاكەڕۆ، شڕە _ شڕەگر، كەلەپوور، ماوەوە، میرات : بۆ ماوەوەی هەموو شتێک بەكاردەهێندرێت بەتایبەتی بۆ ئەو خواردەمەنیەی كە لەبەردەمی ئەم و ئەودا دەمێنێتەوە.

پاشماوەخۆر/paşmawexor: نفا:[ پاش +ماوە+ خۆر (خواردن)] ئیفچی، به‌رچه‌پ، بەرماوەخۆر، مشه‌خۆر، هه‌ڵپه‌رست، هه‌ڵمه‌ته‌کاسه‌. 

پاشماوەخۆری/paşmawexorî: نچ:[ پاش+ماوە+ خۆر+ی] بەرماوەخۆری.

پاشماوە خواردن/paşmawe xwardin: كتن:[ پاش+ماوە+ خواردن] بەرماوەخواردن.

.

.

.

.