قیر/qîr: ن:[ کیمیـ] ئه‌سفه‌لت : چشتێکی ڕەشە لە کان و درز دەدەرێت بۆ ڕێگاوبان و زۆر تشتی تر بەکاردەبرێت بۆ قیرتاوکردن و بۆ زۆر مەبەستان بەکاردەبرێت.

:: بێژن ماس ڕەشە ئەێژێ وەك قیرە.

قیربیچم/qîrbîçim: ئانتـ:[ قیر+ بیچم] نەگریس، پیس، دەنی.

قیرتاو/qîrtaw: نتـ:[ کیمیـ][ قیر+ تاو] شووێنێکە یان چشتێکە قیری تێهەڵسوورابێت.  

قیرتاوکردن/qîrtawkirdin: کتپ:[ کیمیـ][ قیرتاو+ کردن] قیر لەچشتێک هەڵسوون. 

قیرتەبەق/qîrtebeq: نتـ:[ هـ] تەپڵەک : قورتاڵە یان سەلەیەکە پێستی بە ڕوودا گیرا بێت و قیرەتاو کرابێت.  

قیردروست کردن/qîr dirust kirdin: کتپ:[ کیمیـ]

قیرسیا/qîrsiya: نتـ:[ قیر+ سیا] قیڕوسیا.

قیرسیچم/qîrsîçim: نتـ:[ قیر+ سیچم] کەسێکە لە کاروباراندا لاسار و گیر و گرفت بێت.  

قیری/qîrî: نچ:[ ڕەنگ][ قیر+ ی] چشتێکە لە ڕەنگدا وەک قیر وابێت.  

قیرین/qîrîn: ئان: چشتێکە لە قیر دروستکرابێت.

قیری سروشتی/qîr: ن: [ کیمیـ] [ ئینگـ : Bitumen]

.

.

__________________________

قیر/qîr: ن:[ کباک] گازندە، گلەیی، قیڕە.

قیران/qîran: ن:[ کباک] وێران، کاوول _ کاوڵ.

قیران بوون/qîran bûn: کتن:[ کباک] کاوول بوون،

قیراندن/qîrandin: ن:[ کباک] کاوول کردن، تێکدان.

.

.

.

.