مەژ/mej: ن:[ توێ] مەژی( کباک)، مەزگ( کباک، زا) _ مەژگ( هـ)، مەغز، موخ، مێشک( کناو) : بەشی سەرەکیی کۆئەندامی دەماری لەشی مرۆڤە. یەکێک لە ھەستیارترین و ئاڵۆزترین ئەندامەکانی مرۆڤە کە 2 لە سەدی کێشی مرۆڤ پێکدێنێت، بەڵام پتر لە 30 لە سەدی وزەی ڕۆژانەی مرۆڤ بەکار دێنێت. زۆربەی ئەم وزەیە لە کاربۆھیدراتەکان( گلووکۆز )وەردەگرێت و خیرا دەیسووتێنێت، تەنانەت لەکاتی خەوتندا، مێشک زۆرتر لە ھەر ئەندامێکی تر ئۆکسجین بەکاردێنێت. مێشک ئەو شوێنەیە کە تێیدا بیرکردنەوە، یادەوەری، ھەست و ئەزمونکردن پرۆسەدەکرێت. ئەم ئەندامەی لەشمان کە نزیکەی 1,4 کیلۆگرام دەبێت، نزیکەی دوو سەد میلیار(200،000،000،000) دەمارەخانەی تێدایە. ئاڵۆزی پەیوەندی نێوان ئەم دەمارەخانانە مێشکی مرۆڤ دەئاوسێنێت. ھەر یەک لە دەمارەخانانە پەیوەندی بەھەزاران یان دەیان ھەزار دەمارەخانەی دیکەوە دەکات لەڕێگەی پێکھاتەی زۆر بچووکەوە کە پێیان دەگووترێت سیناپس(Synapses) کە ژمارەیان دەگاتە (125) تریلیۆن. ھەموو چرکەیەک لە ژیانماندا، مێشکمان ملیۆنان پەیوەندی نوێ دروستدەکات. شێواز و بەھێزی ئەم پەیوەندیانە بەبەردەوامی لە گۆڕاندایە و دەماخی ھیچ دوو مرۆڤێک لە یەکترناچێت. بەکەموکووڕی ھێنانی مێشک، ئیسکمی مێشک دەڵێن. ھەموو بڕبڕەداران و زۆربەی بێبڕبڕەکان مێشکیان ھەیە. تەنیا ژمارەیەکی کەم لە بێبڕبڕەکان وەک بووکی دەریا و ئەستێرەی دەریا مێشکیان نییە. ژمارەی خانە دەمارییەکان لە توێکڵی مێشکی مرۆڤدا بۆ33 بلیۆن خەمڵینراوە. ئەم خانە دەمارییانە لە ڕێگەی ئەکسۆنەکانەوە پێکەوە بەستراون و پێوەندییان ھەیە. مێشک ناوەندی کۆنترۆڵی ئەندامەکانی لەشە. مێشک بەداڕشتنی کاری ماسوولکەکان و بەڕێکردنی ھۆرمۆنەکان، لەش کۆنترۆڵ دەکات.[ ئینگـ: Human Brain]
مەژگ/mejig: ن:[ توێ][ هـ] مەژ، مەژی( کباک)، مێشک( کناو).
مەژگ ئارڎەیەنە/mejig arđeyene: کتن:[ هـ] مێشک داهاوردن، مەژگ ئارڎەینە( هـ).
مەژگ ئامایەنە/mejig amayene: کتن:[ هـ] مێشک داهاتن، مەژگ ئاماینە( هـ)
مەژگ ئاورڎەیەنە/mejig awirđeyene: کتپ:[ هـ] مێشک داهێنان، مەژگ ئاورڎەینە ( هـ).
مەژگ ئەرەوزتەی/mejig erewiztey: کتن:[ هـ] مێشک داخستن.
مەژگ ئەرەوستەی/mejig erewistey: کتن:[ هـ] مەژگ ئەرە وزتەی( هـ).
مەژگ ئەنەئارڎەی/mejig enearđey: کتن:[ هـ] مێشک داهێنان.
مەژگ ئەنەئامای/mejig eneanmay: کتن:[ هـ] مێشک داهاتن.
مەژگ ئەنەئاورڎەی/mejig eneawirđey: کتن:[ هـ] مێشک داهێنان.
مەژگ ئەوەکریا/mejig ewekirya: ئانفا:[ هـ] مێشک کراوە، مەژگۆکریا( هـ).
مەژگ ئەوەکریای/mejig ewekiryay: کتپ:[ هـ] مێشک کرانەوە، مەژگۆکریای( هـ).
مەژگ ئەوەکەر/mejig eweker: نفا:[ هـ] مێشک کەرەوە.
مەژگ ئەوەکەرڎەی/mejig ewekerđey: کتن:[ هـ] مێشک کردنەوە، مەژگۆکەرڎەی( هـ).
مەژگ بەرڎەی/mejig berđey: کتپ:[ هـ] مێشک بردن.
مەژگ پووت/mejig pût: ئانتـ:[ هـ] مێشک پووچ.
مەژگ پووتی/mejig pûtî: نچ:[ هـ] مێشک پووچی.
مەژگ پەڕ/mejig peř: ئانتـ:[ هـ] مێشک پڕ.
مەژگ پەڕیی/mejig peřîy: نچ:[ هـ] مێشک پڕیی.
مەژگ ڕۆشن/mejig řošin: ئانتـ:[ هـ] مێشک ڕۆشن.
مەژگ سیا/mejig siya: ئانتـ:[ هـ] مێشک ڕەش.
مەژگ کەوتەیرە/mejig kewteyere: کتن:[ هـ] مێشک داکەوتن.
مەژگ کۆتەیرە/mejig koteyire: کتن:[ هـ] مێشک داکەوتن.
مەژگ وزتەیرە/mejig wizteyre: کتن:[ هـ] مێشک داخستن، مەژگ وزتەیەرە( هـ).
مەژگ وستەیرە/mejig wisteyre: کتن:[ هـ] مەژگ وزتەیرە.
مەژگ وڵ کەرڎەی/mejig wiľ kerđey: کتپ:[ هـ] مێشک کونکردن.
مەژی/mejî: ن:[ کباک] مەژ، مەژگ، مێشک.
مەژی بچووک/mejî biçûk: نتـ:[ توێ] مێشكۆڵە.[ ئینگـ: Cerebllum]
مەژی دواوە/mejî diwawe: نتـ:[ توێ].[ ئینگـ: Epencephalon، Hind brain]
مەژی گەورە/mejî gewre: نتـ:[ توێ] مێشكی پێشهوه.[ ئینگـ: Cerebrum ]
مەژی گلێنەیی/mejî gilêneyî: نتـ: مێشكی گلێنەیی.[ ئینگـ: cerebro ocular]
مەژی ناوەڕاست/mejî naweřast: نتـ:[ توێ].[ ئینگـ: Mid brain]
مەژیی/mejîy: ن:[ باد][ توێ] مێشكی : ئەوەی پەیوەندی بە مێشکەوە هەبێت..[ ئینگـ: Cerebral ]
ڕەقبوونی مەژی/řeqbûnî mejî: کتن: ڕەقبوونی مێشک.[ ئینگـ: cerebrosclerosis]
کردەی مەژیی/kirdey mejî: کتن: کردەی مێشک.[ ئینگـ: cerebration]
کیسکا مەژیی/kîska mejîy: نتـ:[ باد][ توێ] قالکا مەژیی، کەللەی سەری، کاژەڵەی سەر.{ گیوی، ل، 852}.
هەوکردنی مەژی/hewkirdinî mejî: کتن: هەوکردنی مێشک.[ ئینگـ: cerebritis]
.
.
.
.