مەڕمەڕ/meřmeř: ن:[ کیمیـ]
1 . جۆرە بەردێکی لووسی سەختی جوانە دەتاشرێ و پایە و دیواری لێ دروست دەکرێ.{ خاڵ، ب، ل، }
2 . بەردێکی بەناوبانگی سپی و دیودیارە.{ مەردۆخ، ب، ل، }
3 . تەبەل( زاخۆ)، تیلە، کەلا_ کەللا : جۆرە بەردی سەختی باشە.[ ئینگـ: albaster]{ هەنبانەبۆرینە، ل، 827}
مەڕمەڕۆکێ/meřmeřokê: ئانتـ:[ واز][ مەڕمەڕ+ ئۆکێ] تیلەبازی، کەلاێین : جۆرە یارییەکی منداڵانەیە.
مەڕمەڕێن/meřmeřên: ئانتـ:[ واز][ مەڕمەڕ+ ێن] کەلاێین.
مەڕمەڕین/meřmeřîn: ئانتـ:[ واز][ هـ] گەمەیەکی منداڵانەیە بە مەڕمەڕ، گوڵان، ماتین، هەڵماتێن.
بەردە مەڕمەڕ/berde meřmeř: نتـ:[ کیمیـ] بەردێکه لە تیرەی ئەو بەردانەی لە( کالسێۆم) دروست بوون. پاش ئەوەی له (کان) دەردێنرێ بهشێوەی تایبەتی لێک و لووس دەکرێت و بریقەیێکی تایبەتی هەڵدێنێت ، تا ئەندازەیێک ڕوونه، لە کاروباری بەنایی و ڕازاندنەوه(دێکۆڕ)ی دەر و ژووری خانوو بەکاردێت، زۆر ڕەنگی هەیه و گەلێ شتی دیکەشی لێدروست دەکرێت.
تێبینی |
ئا ) ئەم وشەیه وەختێک دەکار دەکرێ که باسی( بەرد)ـە کە بی لە حاڵەتی پێش ساف کردن و ساوینەوە دا. |
ب ) بە قسەی ژابا ( تەماشای): ل – 395؛ وشەی ( مەڕمەڕ) له ( ماڕماڕۆس)ی یۆنانی وەرگیراوه و فڕەنسی پێی دەڵێن( ماڕبڕ) و لاڕووس تم: ل- 550؛ دەڵێ ئەم وشەیه له ( مارمۆر)ی لاتینی خوازراوەتەوه. |
زەبیحی |
بەردی مەڕمەڕ/berdî meřmeř: نتـ:[ کیمیـ] [ ئینگـ: Marble]
سیمەڕمەڕ/sîmeřmeř: نتـ: سینەمەڕمەر، سینگی مەڕمەر.
.
.
.
.