پنگ/ping: ن:[ ڕوو][ دەر][ بەخ: پودینە][ كرم: پوودێنا][ فار: پونە] پونگ، پونگە( هـ)، پەنگ( کباک)، پینە( فە) : گیایەكی خۆڕسكی بۆنخۆشە، لە دەم ئاوان شین و شوێنی شێدار دەبێت، گەلاكانی بەشێوەی هێلكەیی گرن گرنی ییە، لەنێو چەندجۆرە چێشتێک بەكاردەهێندرێت و ئارەقیشی لێدەگیرێت. بەووشكی و ووردكراوی بەبرێن وەردە كرێت و چاكی دەكاتەوە، بەماستاو و ئاوەوە بخورێتەوە بۆ زەحیری زۆرباشە.[ Bot :Mentha pulegium].
بەپنگ دانان/beping danan: كتپ: بەكەم گرتن و بەهیچ دانانی كەسێک
:: پیاوی خوێڕی وا بەپێگیشی دانانێم.
پنگە/pinge: ن:[ ڕوو] پنگ، پونگ.
پنگەكێویلە/pingekêwîle: نتـ:[ ڕوو][ پنگە+ كێوی+ لە] تەهتاڤک.
.
.
.
.