پنج¹/pinc: ن:[ ڕوو]
1 – چەند لكەدار و گیایەكە، كە لەكۆلكە وبنی كۆن دەری بكات.
2 – ڕەگ و ڕیشەی ڕووەك وەك گژ و گیا.
{ تێبـ: دەغل و گیا كە شین بوودەبێتە (پنج)، كە گەورەو بڵند بوو دەبێتە (چڵ)}.
پنجار/pincar: نتـ:[ ڕوو][ كباك، ڤان][ پنج+ ئار(جار)]
1 – سەوزەوات.
2 – ئاجڕا، ڕەگ و بنی گیا كەكەڵكی خواردن بێت.
پنچك/pinčik: نتـ:[ ڕوو][ پنج+ك]
1 – گیاكیشە، كە لەسەر زەوی هێنایەدەرەوە، چەند قەدە ولقێكی دەربكات.
2 – دەوەن، دەرخ، خورێل، كوورس، كێزر : لق و پۆپی دارانە، داری كورت و لق و پۆپی دارە.
پنچكەكەرانە/pinčikekerane: نتـ:[ ڕوو][ پنجك+ ئە+ كەران+ ئە] گیایەكە پنجكەكەی ڕەق و پتەوە، كەری پێدەبەسترێتەوە.
.
.
____________________________
پنج²/pinc: ن: دەرمانێكە بریتییە لە قسڵ و لۆكە كۆن و پیو، بۆ پێنەكردنی دیزە و گۆزە و كووپە و ئەو كەل و پەلانە، كە لە قوڕ دروست دەكرین.
پنج كردن/pinc kirdin: كتپ:
1 – گرتنی كونی دیزە، گۆزە، كووپە و … ئیتر. پینە كردنی گۆزە یان بەرهەمی هاوشێوەی.
2 – [ مجـ] ڕاوەستانی زگ لە ڕەوانی، پندربوونەوەی زگ.
پنج لێدان/pinc lědan: كتن: پێنەلێدان لە دەفر و گرتنی كون بەپنج.
پنج و مۆر/pinc ǔ mor: نتـ:[ پنج+و+مۆر]
1 – پنج و پیداڕوو.
2 – [ ئد] شات و شوتی بە درۆ.
3 – یاسا و زاكۆنی ئیزن پێنەدانی بە كچ بۆ دەرەوە.
{
وەڕەز بووم لە و ژیانو پنج و مۆرە
بە ئازادیی بژیم تاوێكی زۆرە
}{ هێمن}.
پنج و مۆر كردن/pinc ǔ mor kirdin: كتپ:
1 – گرتنی درز و قەڵشت بە پڤج و پیداڕوو.
2 – [ ئد] بەستنەوەی كچ و ئافرەت لە ماڵ ئیزنی چونە دەرپێنەدان.
پنج ومۆر لەخۆنان/pinc ǔ mor le xonan: كتن:[ ئد] خۆ بەگرێنگ و زۆر نواندن و نیشان دان لە لای خەڵك.
.
.
.
.
.