پۆش¹/poş: ن:

1 – یەكەمین پێشگرە لە زمانی كوردییدا بۆ لەبەركردن بەكاردەهێندرێت( پۆشاک).

2 – ڕەگی چاووگی فرمانی( پۆشین)ـە.

3 – یەكەمین پاشگرە لە زمانی كوردییدا بۆ لەبەركردن بەكاردێندرێت.

:: چەكمەپۆش.

4 – یەكەمین پاشگرە لە زمانی كوردییدا بۆشاردنەوە بەكاردەهێندرێت.

:: عەیب پۆش.

پۆشاک/poşak: نتـ:[ هـ][ پۆش ( پۆشین)+ ئاک]

1 – كالای دەبەركردن، جلک و بەرگ، پۆشەن، ڕەڤی( کباک)، سیپاڵ.

2 – پێخەف.

پۆشاكخانە/poşak: نتـ:[ پۆشاک+ خانە]

1 – كۆگای جلوبەرگ : شوێنێک كە پۆشاک و جلی لێدەفرۆشن.

2 – ژووری پۆشاک

:: هەمزە چاوەش بەرنە پۆشاكخانەی، دەستێ بەرگی نوێی لەبەركەن.{ دمدم. 63}.

پۆشان/poşan: كتن: دەبەركردن، لخۆكردن، پۆشین.

پۆشاندن/poşandin: كتپ:

1 – پێپۆشین، پێ لەبەركردن.

2 – تەپساندن.

پۆشانن/poşanin: كتپ:[ ئەردە]

1 – پێپۆشین، پێلەبەركردن.

2 – [ مجـ] شاردنەوە، پنامكردن، پەنهانكردن.

پۆشەر/poşer: ئانفا:[ پۆش( پۆشین)+ ئەر] ئەو‌ كەسە یان ئەو شتە، كە شتی پێبپۆشرێت

1 – داپۆشەر، پەردە.

2 – بەخشەر، لێبووەر، وەشكار.

پۆشەن/poşen: نتـ:[ ئەردە][ پۆش+ ئەن] پۆشاک، جلكوبەرگ.

پۆشەمەنی/poşemenî: ئاكتـ:[ پۆشە( پۆشتە)+ مەنی] پۆشتەمەنی.

پۆشەنی/poşenî: نچ: هەر شتێک شیاوی دەبەركردن بێت. پۆشاک.

پۆشران/poşiran: كتن:[ كارابزر ( ر : ناوگرێكە كە ئەكتیڤ دەكات بە پاسیڤ)] داپۆشران، لەبەرچڕووونكران، تەپسكران.

پۆشراو/poşiraw: ئانفا:[ پۆشران]

1 – داپۆشراو، وونكراو ، تەپسكراو.

2 – گۆنگ، نەناسراو، نەزانراو، نادیار.

پۆشی/poşî: نچ:

1 – [ هـ][ پۆش+ ئی]

1 – پۆشین.

2 – پەردە.

2 – [ کباک، باد] پووشوو، قاو، پیفۆ، : پۆشی سەری ژنان كە پارچەیەكی تەنكە.

پۆشیدە/poşîde: نفا:[ پۆشین]

1 – شاراوە، شاریاگەوە.

2 – پەنام، پەنهان، نهێنی.

پۆشی كردن/poşî kirdin: كتپ: پەردەپۆشین.

پۆشین/poşîn: كتن:[ پهـ: پۆشییتەن]

1 – لەبەركردنی كالا، دەبەركردن.

2 – وەشاردن، پۆشان، وون كردنی هەوالێک بۆ ئەوەی بڵانەبێتەوە.

{

ئەم سیا ڕۆزیی منە پۆشیووییە عەیبی كەسان

ئاشكارە سەتری ئەحواڵی گونەهكارانە شەو

}{ مەحوی}.

.

.

______________

پۆش²/poş: ئان:[ ئاژ]

1 – بزنی سپی گوێ رەش یان بزنی سپی گوێ رەش، بزنی پۆش.

{

هەم بو، نەم بو، چەندپۆشە

دام بەبزنێكی پۆشە

گۆتمە یارێ بیدۆشە

}{ فۆلكلۆر. 118}.

2 – شەڕەشاخ كردن.

پۆشەكەر/poşeker: نفا:[ پۆش + كەر(كردن)] قۆچەوان، شەڕكەر بەقۆچان.

:: بە نانێ پۆشكەرە : ئەو‌ پیاوە ئازایە.

پۆشین/poşîn: نتـ:[ پۆش+ئین ] هیزار : سەرپۆشێكی ئاوریشمی ڕەشی ژنانەیە، كە بەخشڵ و پووڵەكەی دەیڕازێننەوە، ژنەكرمانجان بەزۆری لەسەری دەبەستن، پۆشی، پۆشین.

{

هەوەڵ لە داخت، دووهەم لە قینت

خۆم دەخنكخنم بەلكی پۆشینت

}{ كانی مرادان. 125}.

پۆشینە/poşîne: نتـ، وشتـ:[ پۆشین _ ئە] جۆرە شەدەیەكی ڕەشی سادەیە.

پۆشین پێچ/poşîn pêç: نفا:[ پۆشین+ پێچ ( پێچان)] خشڵی سەرسەرپێچ پۆشین.

.

.

_____________

پۆش³/poş: ن:[ ئەند] میچ، سەربان.

پۆشە/poşe: نتـ:[ ئەند] [ ئەردە] پۆش.

.

.

.

.