هەنیسک/henîsik: ن:[ دەنگ] هانیسک، هەنسک : دەنگی هەناسەدان.

{

من مرۆڤی سەردەمی ئەشق و بارووت و کامپیۆتێرم

لەیەک کاتا شەرم، ئاگربەسم، خێرم

بارستایێک لە هەنیسک و شیعرم

ئەو بەردەنووسە نەمووسراوەم

باس لە کوشتاری حەرف ئەکەم

}{ هەژان بابامیری}

هەنیسکە هەنیسک/henîsike henîsik: ئانتـ:[ دەنگ] هەسکەهەسک.

:: … ئەو كاتە بوو كە زەردە خەنەی سەر لێوەكان مردن و تارمایی شەوە زەنگێكی بێ‌كۆتایی باڵی بەسەر قەندیل و كوردستاندا كێشا و هەنیسكە هەنیسک و گریانی كۆرپەلەكان كش و مات كران. ….{ هێرش کەریمی}

هەنیسک دان/henîsik dan: کتن:[ هەنیسک+ دان]

هەنیسک نەدان/henîsik nedan: کتن:[ هەنیسک+ نەدان]

هەنیسکی مردن/henîsikî mirdin: نتـ: فەرسەنگ( کباک). { فەرهەنگا کانی، ل، 338}

.

.

.

.