هۆرە/hore: ن:[ دەنگ] لورە : گورانی لەژێر لێوەوە.
:: هۆرەی جافی.
هۆرەچڕ/hore: نفا: ئەو کەسەی هۆرە دەچڕێت.
هۆرەچڕین/hore: کتن:[ هۆرە+ چڕین]
هۆرەهۆر/horehor: نتـ:[ دەنگ] لورەلۆر : گورانی لەژێر لێوەوە.
هۆره جۆرێکە لە كۆنترین و ڕه‌سه‌نترین ئاوازی كوردی به شێوه‌یه‌كی ئازاد و گۆرانی بێژ لە گەروو ڕا هۆره دەچڕێندرێت، به سۆزێكی ده‌روونی به هۆنراوەی كوردی ده‌ڕازرێته‌وه و دەگووترێت. بنچینه و بنه‌مای ئه‌م ئاوازه ڕه‌سه‌نه ده‌بێت له بیروباوه‌ڕی زەردەشتییەوە هەڵقوڵابێت.
هۆره سروودێكی ڕه‌سه‌نه كه له په‌ره‌ستشی ” ئه‌هۆرا مه‌زدا ” گووتراوه و “هۆره” به‌شێكی سه‌ره‌كی ئه‌هورا مه‌زدایه كه له زۆر جێگه‌ی ” ئا‌ڤێستا ” به ته‌نیا نێوی هاتووه.
ئه‌ی ئه‌هورا ! ژیانێكی نوێ كه پڕ بێت له خۆش و شادی( اشه) و ڕاستی ببه‌خشه پێمان، گاهان هات 34 به‌ندی 15. ” ئه‌هورا ” له ” ئا‌ڤێستا ” مانای گه‌وره سه‌روه‌ر وه‌كوو سفه‌تێک بۆ یه‌زدان مهر و ڕۆژان و نیه‌ت به‌كارهێنراوه و هه‌روه‌ها له گاهان و ئه‌وه‌ستای نوێ به مانای ” فه‌رمانڕه‌وا ” و سالاری گه‌وره له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مرۆڤدا هاتووه و له ڕاپۆرتی ” پهلوی ” پاڵه‌وی. ئه‌وه‌یان وه‌كوو ” خوتایی ” خودای وه‌رگێڕدراوه. ” مه‌زدا ” ش كه به ئه‌هورا زیاد كراوه، به مانای وشیار و زانا و بلیمه‌ته و له ڕاپۆرتی پاڵه‌وی ئه‌وه‌یان به ” داناک ” واته دانا وه‌رگێڕاوه. له زمانی ” سانسكریت ” ( مناس )( به‌رانبه‌ری مه‌زدای ئێرانی )یه به واتای زانین و هۆشیاریه. ملك الشعرای بهار له باره‌ی گاسهكانی ئهوهستاوه ده‌ڵێ:” گاسه‌كان سروود گه‌لێكن به شێوه‌ی هۆنراوه‌ی هه‌جو له ستایشی ئۆرمزد و باقی خوایانی ئاریایی( امشاسپندان) ـه كه به ڕیتمێكی تایبه‌تی و به ده‌نگێكی به‌رز و ئاواز خوێنراوه. وشه‌ی ” گاس ” له زمانی پاڵه‌وی ” گاس ” ـه و له زمانی فارسی دوای ئیسلام بووه به ” گاه ” له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی” سینه‌كان ” ی زمانی پهلوی، پاڵه‌وی له فارسی دوای ئیسلام گۆڕاوه بۆ “ها”. هه‌روه‌ها ” گاه ” كه له زمانی پهلوی به مانای ئاهه‌نگ و وته‌ی” موزون ” و هه‌روه‌ها مانای ” تختگاه ” و مانای جارێک له زه‌ماندایه، له فارسیش هه‌ر به‌و مانایه كه‌ڵكی لێگیراوه و له زۆر جاریش به مانای هۆنراوه و ئاهه‌نگ كه‌ڵكی لێ گیراوه، وشه‌ی دوو گاه، سێ گاه، چوار گاه و په‌نج گاه ئاههنگهلێكن له موسیقا، هێشتا له لایه‌ن ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌دا به‌كار ده‌برێ و ئه‌م وشه‌یه‌ش چووه‌ته نێو زمانی عه‌ره‌بی و به وشه‌ی “مقام” وه‌رگێڕاوه. فریدون جنیدی له كتێبی زه‌مینه‌ی زانیاری موسیقی ده‌نووسێ:” هۆره له ئاوازی ڕه‌سه‌نی خه‌ڵكی كورد ” ـه و بارید و نكیسا بۆ خۆسره‌و و شیرین” هۆره ” یان چڕیوه.” بارید ” كه له هه‌ندێك كتێبدا به بههلبهد و فههلبهد ناویان هێناوه به پێی هه‌ندێك چیرۆك ناوبراو كورد بووه. بارید بۆ هه‌ر ڕۆژ له حه‌وته‌دا هه‌وایه‌كی تازه‌ی چڕیوه كه ناوی هه‌وای یان هۆره‌ی خه‌سره‌وانی یان به ته‌ریق الملوكیه به‌ناوبانگه. هه‌روه‌ها بۆ هه‌ر ڕۆژ له ڕۆژه‌كانی مانگدا هۆره‌یه‌كی تایبه‌تی چڕیوه كه به سی لحن یان ڕیتمی بارید به ناوبانگه. شایانی باسه سێسه‌د و شه‌ست هه‌وای بۆ هه‌ر ڕۆژ له ساڵدا ڕیز كردووه. (ئێرانیه‌كان “خه‌مسه‌ی مسترقه”یان وه‌كوو ساڵ حهسێب نه‌كردووه.)
نووسه‌ری ئه‌م وتاره باوه‌ڕی وایه كه كه‌ڵك وه‌رگرتنی دوو وشه‌ی ” بار‌و بت ” له‌وشه‌ی” باربد ” وه‌رگیراوه كه ئه‌م وشه بێ بزوێنانه‌ی”د” به “ت” گۆڕاوه. له زوانی كوردی كه‌ڵهوڕی، كاتێك كه‌سێک له چه‌ند بابه‌تی جۆراوجۆر قسه‌ده‌كات و گوێ گره‌كه‌ی تێناگات، به‌و كه‌سه‌ی كه قسه‌ده‌كات ده‌ڵێن : فڵانی” باروبت ” ده‌ڵێ. حشمت الله ته‌بیبی ده‌نووسێ” نموونه‌ی زۆر له ڕیتم و ئاهه‌نگی موسیقی ڕه‌سه‌نی ئێرانی( كوردی) له لایه‌ن ئێڵیات و عه‌شایری ڕۆژئاوای ئێران، به تایبه‌تی له لای تهموورهژهنان و ئه‌هلی حق په‌یدا ده‌بێت كه نه به‌ناوی ئاهه‌نگی باریدی به‌ڵكوو به ناوی قائم یان”مقام”” ته‌رز “” هۆره “” سیاچه‌مانه ” و به‌یت ده‌ناسرێت.(ناو ده‌برێ) هه‌ندێك له هه‌وا یان مقامی هۆره ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن: دوو ده‌نگی، ساروخانی، سه‌حه‌ری، خان ئه‌میری، سوارانه، قه‌تار، غه‌ریبی چڕ، قاچاقچی چڕ، هجرانی، ته‌رز روسته‌م، هه‌ی لاوه، پاوه موری و…هتد.
جۆرێكی تری هۆره، مویه یان مۆره كه له شیوه‌ن و مه‌راسمی پرسه‌ی كه‌سانی مردوو، كه زۆرجار له لایه‌ن ژنانه‌وه و له هه‌ندێک جێگاشدا له لایه‌ن پیاوانه‌وه ده‌چڕێت. بابه‌ت و چڕینی هۆره له یه‌ك جیاوازن وه‌كوو : وه‌سفی سرووشت، عه‌شق و عاشقی، وه‌سفی دڵدار، وه‌سفی شه‌ڕه‌كان، وه‌سفی پیاوانی شه‌ڕكه‌ر، وه‌سفی بار كردن، شه‌رحی”هجران و فراق و…….
کرماشان، ئیلام، لەکستان، لورستان، زەهاو، ئیسلام ئاباد، کرند، گیلانی غەرب، قەسری شیرین، بێستوون، هەرسین، سەحنە، دینەوەر، سونقوری کولیای، ماهی دەشت، شارەزوور، ڕۆخەکانی ڕوباری سیروان، کەلار و دەروبەری، ناوچەکانی کەلهور نشینەکان.
.
.
.