کەتان/ketan: ن:[ ڕوو] لۆکەکێوی، گیامێروولە، گیاهەڵاوە : ڕووەكیکە باڵاکەی لە 30 سانتیمیترە و گەڵاکانی جۆراوجۆرن و سێ گەڵا چکە ی تریان لێدەبێتەوە و گوڵەکانیشی بە رەنگی شین و سپی و سوورن. لە کوردستانیش لە کێوەکانی باکووری پاوە، بانە، سەردەشت، شارەزوور و کێوەکانی بەمۆ و قەرەداغ بەشێوەی سرووشتی و خۆڕسک دەڕوێت.[ ئینگـ: Flax][ ناوی زانستی: Linum usitatissimum]. 

   تێبینی 
    مێژووی دەگەرێتەوە بۆ 7000 ساڵ پێش ئێستا لەلایەن فیرعەونەکانەوە ئامادەکراوە بۆ کوتاڵ. ئێستا لەهەموو جیهان دەچیندرێت بۆ هەمان مەبەست. لە ئەشکەوتەکۆنەکانی گورجستاندا کەتانی وشککراو بینراوەتەوە کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ 30 هەزار ساڵ پێش لە زایین.

{
نە مێروولە گیام پشتیبانی مێروولە و پەپوولە بم
نە ئەشەدبۆم جاسووسی ئاسۆ و ئارامدەریی دڵان بم
بەڵام دڵم وەکوو هەوریی بەهاران پڕمژوو ئاورە
تا بەرقیی یەزدان بڕژێنم علم و هونەرم

}{ خانای قوبادی}

   تێبینی 
   شاعیری هەمیشە زیندووی کورد خانای قوبادی لە سەر لۆکە کێوی دەڵی، بەو جۆرە کە نێ نێو خەڵکی کوردستاندا باوە و باوەڕیان هەیە کە مێروولە لە دانەی کەتان خانوو و شارەی خۆی بە چەوری رۆنی ئەم گیایە و ئاوی لەشی خۆیان سواخ دەدەن بە جۆرێک کە زستانانیش بەفر و بارانی تێکانچێ و هەر بۆیە بە کوردی پێی دەڵین : گیامێروولە

تۆوی كەتان/towî ketan: نتـ:[ ڕوو]

1 . دەنکی تۆوی کەتان تێکەڵ بەریژیمی خواردن بکرێت، لەش سەلامەتتر دەبێت و سیستمی لەش و دڵ باشتر کاردەکەن.

2 . دەنکی تۆوی کەتان دەبێتە هۆی یارمەتیدەری هاتنەخوارەوەی کێشی لەش، بەرگری لە نەخۆشی شێرپەنجە، کەمکردنەوەی کلوسترۆل، بەرگری کردن لە پووچانەوەی ئیسکی لەش.

3 . خواردنی تۆوی کەتان کاریگەری خێرا و بەسوودی هەیە لەسەر لەش، دەتپارێزێت لە نەخۆشیەکانی دڵ و کرادری هەرس چالاک دەکات، دەکرێت نیو كەوچک تۆوی کەتان لەگەڵ زەڵاتە یان کوپێک ئاو تێكەڵ بکەیت و بیخۆیت.

:: پارە لە تێکەڵەی لۆکەو کەتان دروست دەکرێت، بەڵام زۆربەی خەڵکی وا دەزانن کاغەزە.

:: ماسکی تۆوی کەتان پێست گەنج دەکاتەوە

ئاردی تۆوی كەتان/ardî towî ketan: نتـ: ئاردی تۆوی کەتان بەکاربهێنیت بۆ چارەسکردنی هەوکردنی پێست.

ڕۆنی تۆوی كەتان/ řonî towî ketan: نتـ:[ ڕوو]

1 . یەکێک لە سوودەکانی ڕۆنی تۆوی کەتان دەرمانی رەوانە، هەروەها کاری هۆرمۆنەکان رێكدەخات لەلەشدا، دوو کەوچک لە کەتانەکە لە ناو کوپێک ئاودا دادەنێیت لەشەودا هەتا بەیانی یان دەیکوڵێنیت بۆ ماوەی 5 خولەک و بەیانیان و ئێواران دەیخۆیتەوە لەدوای نان خواردن.

2 . رۆنی تۆوی کەتان بکەیتە نیو ئاردەوە و بیکەی بەهەویر لەسەر مایەسیری دابندرێت، برینەکە ساڕێژ دەکات، بەڵام دەبێت تاوەکوو چوار رۆژ ئەم کارە بەردەوام ئەنجام بدرێت.

3 . رۆنی کەتان بەکاردەهێندرێت بۆ پەیکەرسازی( هەیکەڵسازی) یان هەوێری هەیکەڵسازی.

ڕێشاڵی كەتان/řîšaľî ketan: نتـ:[ ڕوو] کتان، جاو : جۆرە کۆتاڵێکە : گرینگیەکی زۆری لە بواری چنین و رستنی چیتی دا هەیە.

   تێبینی 
  لە کتێبی فەرهەنگ گیاهان داروئی بەڕێز ئەمیر ئەمینیدا لە لاپەڕەی 125 دا نووسراوە:  لە قەدیمەوە لە کوردستاندا لە تێکەڵاو کردنی لۆکە کێوی لەگەڵ خوری و رستنیان جۆرە قوماشێکیان بە ناوی هەڵاوە  چنیوەتەوە کە تاکوو دەورانی قاجاریش زۆر باو بووە.{ حامیدی دروودی}

کوتاڵی كەتان/kutaľî ketan: ن:[ کوتاڵ+ ی+ کەتان] جۆرە کوتاڵێکە لە ڕێشاڵی کەتان دروست دەکرێت.

:: کراسی کەتان.

:: پانتۆڵی کەتان

:: چەرچەفی کەتان.

.

.

.

.