دارچین/darçîn: ن:[ ڕوو] دارچینی بڵندایی لە نێوان 10 بۆ 15 مەتر دەڕوات. گەڵاکەی هێلکەیی هەیە. گوڵەکەی ڕەنگی سەوزباو دەگرێت و بۆنێکی بێزارکەری هەیە. خونچەی ڕووەکی دارچینی تۆوی 1 سانتیمەری تێدایە. نیشتمانی دارچین سیرلانکایە. بە یەکێک لە گرنگترین جۆرەکانی بەهارات یاخود داودەرمان کە لە هەموو جیهاندا بەکاردەهێنرێت و سوودێکی زۆری هەیە بۆ توانەوەی چەوری و چالاککردنی کرادری هەرس و کێشەکانی ڕیخۆڵە.[ ئینگـ : cinnamon][ ناوی زانستی : Cinnamomum verum]
.
پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification | ||||||
Kingdom | Division | Class | Order | Family | Species | |
شانشینی | هۆبە | پۆل | پلە | خێزان | جۆر | |
Plantae | Magnoliophyta | Magnoliopsida | Laurales | Lauraceae | Cinnamomum | |
جیهانی ڕووەک | کاسە تۆودارەکان | کاسەی گوڵدارەکان | قاجییەکان | غارییەکان | دارچین |
.
دارچینی سپی/darçînî sipî: ن:[ ڕوو] دەوەنێکی بۆ خۆشی بزیشکی یە.[ ئینگـ : White cinnamon]
.
.
.
.