جێژن/cêjin: ن:[ ئاین] جەژن، گێژن، ڕۆژی شادی و خۆشی.

جێژنان/cêjinan: نتـ: کاتی جەژن.

جێژنانە/cêjinane: نتـ: جەژنانە، هالۆلک.

جێژنە/cêjine: ن:

1 –  جەژن، جێژن، زێو.

2 خەڵات و بەخشین لەچەژنەدا.

جێژنەپیرۆزە/cêjinepîroze: نتـ: جەژنەپیرۆزە.

جێژنەپیرۆزەكردن/cêjinepîrozekirdin: كتپ: پیرۆزبایی كردن.

جێژنەپیرۆزێ/cêjine pîrozê: نتـ: پیرۆزبایی كردنی جەژن.

جێژنەی ئازادی/cêjiney azadî: نتـ: جەژن و یادی ئازادبوونی گەلێک یان نەتەوەیەک.

جێژنەی سەری ساڵ/cêjiney serî saľ: نتـ: جەژنی كۆتایی هاتنی ساڵێک و دەستپێكردنی ساڵێكی دیكە.

جێژنەی ڕۆژووان/cêjiney řojuwan: نتـ: جەژنی ڕەمەزان.

جێژنەی قوربانی/cêjiney qurbanî: نتـ: جەژنی گەورەی موسلمانان.

جێژنەی گوڵان/cêjiney guľan: نتـ: بەهار.

جێژنەی نەورۆزی/cêjiney newrozî: نتـ: جەژنی نەورۆزێ.

.

.

__________________________

جێژن/cêjin: ن: زێو.

.

.

.

.

.