تێز¹/têz: ن:[ سەز]

1 ) كونێكە لای پێی هێندێ تفەنگ و دەمانچەوە باڕووتی دەخرێتە سەر و ئاگری پێوەدەنرێت.( خاڵ. ب1. ل. 329).

2 ) [ کباک] بارووتی كوتراو.

تێزە/têze: نتـ:[ سەز][ تێز+ ئە] پڵیتەی سەرچەكەمەنی كۆنی وەك تفەنگ و دەمانچەی ڕەشۆكی و تۆپ و دینامیت.

{

چەتارم لێدەچەقاند، تێزەم داوێشتە سەرێ

دەستم لە شینكەی دەبزافت بزرم كرد لە دووكەرێ

}{ سێسەد هۆنراوە. ل.21}.

تێزەتێز/têzetêz: نتـ:[ سەز] باتسكە، پەڵەپەڵ، تێزە وەك تێزكە یان تیسكەی تفەنگ.

   تێبینی 
  ووشەی ( تەز) لە زمانی فارسیدا بە واتای گیایەكە تازە سەری دەرهێنابێت و لە زمانی پەهڵەویدشدا یەكێک لەواتاكانی( تێز: خێرا) دەگەێنێت

تێزەتێزەدان/têzetêzedan: كتن: پەلەپەلەلكردن لە یەكێك بۆ كردنی كارێك.

تێزەتێزەلێ كردن/têzetêze lê kirdin: کتپ: پەلەپەلەلكردن.

وەك تێزكەی تفەنگ/wek têzey tifeng: نتـ، شڕ:[ ئد][ تێز+ئە] توند، تیژ، بەهەشتاو.

تێزكە/têzike: نتـ:[ رۆژ] تێزە.

:: وەك تێزكەی تفەنگێ بیدە دا تێپەڕی.

.

.

__________

تێز ² /têz: ن:[ ڕەوا] تیز، تێزە( رۆژ)، قەشمەری، گەپ، تەڕانە.

تێزی/têzî: ئان: پاسقاڵی، قەشمەرێتی، گالتەچێتی.

.

.

__________

تێز ³ /têz: ن:[ فەر: these]

1 ) باس و ئارێشەیەک كە كەسێک بۆ ڕوونكردنەوە و شیكردنی هەوڵبدات. واتا خاڵی مشتوو و مڕی لەسەر بێت.[ ئینگـ: Thesis].

2 )  لێكۆڵێنەوە و بابەتێک كە خوێندكاری زانكۆ دوای تەواوكردنی دەرسەكانی كاری كەسەر دكات و دوكتۆراكەی پێوەر دەگرێت.

.

.

________

تێز 4 /têz: ئاک:[ بیا] پەلە، لەز، خێرا، زوو.[ تور:tez . لە فار: تیز]

تێزە/têze: نتـ:[ تێز+ ئە] تێزەک، تێزكە( کباک)، تێسكە، تێسكۆڵ.

1 ) نووكی چشتی تیژە، قوتكە، قیتكاییەكانی ڕووی دیوار و بورجان.

2 ) تێژە : تیژی ڕۆیشتنی گولـلە.

تێزەک/têzek: نتـ:[ کباک][ تێز+ ئەک] تێزە.

.

.

.

.

تێبینی ئێوە لەسەر ئەم بابەتە؟

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Prove your humanity: 9   +   9   =