تەشی ¹ /teşî: ئاک:[ كباک، زازا] چۆن، چاڤا، چنۆ، چەوا، چاوان.
.
.
___________
تەشی ² /teşî: ن:[ کەرەستە] توشووێ، تیشی، چرخ، چرک، چریغ، خەرەک، دووخ، دوویک( كهـ)، دووک( هـ)، سەلكەتەشی، كلكەتەشی، لەتەرە_ لەتەرێ( رۆژ)، نەتەرە : ئامێرێكی ساكارە لە دارێكی كلک باریكی سەرخڕە، قولابێكی پێوەیە، لۆكە و خوری دەست پێدەڕێسڕێت.
{
}{ پیرەمێرد}
تێبینی |
تەشی لە چاوگی ئاڤێستایی تەش و تاشینی كوردیی كەوتوە.{ نانەوازادە}. |
تەشیڕێس/teşîřês: ئانفا:[ تەشی+ڕێس( ڕێسین)]
1 – ئەو كەسەی كە پیشەی تەشی ڕێستن بێت.
2 – [ مجـ] ماستاوكەر و بازوشان تەكێن.
:: تەشی ڕێسە: مەڕای كەرە.
3 – زۆربڵێ یە و لە هەموو بابەتێک دەڵێت.
تەشی ڕێستن/teşî řêstin: كتن:
1 – ڕستنی موو، خوری، لۆكە بەتەشی.
2 – [ ئد] بریتییە لە مێچكەمێچكەكردن بۆ یەكێک، خۆنواندن و ماستاوكردن لە ئاست كەسێک، كلكەسووتە كردن، مەرایی كردن.
{ ڕاستە ئەویش وەک هەموو دەستوپێوەندی شایان ریاییباز و درۆزن بووە و زۆری تەشی لەبەر شاعەبباسی ڕستووە و بەبەژن و باڵای ئەو و شابەدفەڕ وخوێنڕێژەی هەڵگوتووە….}{ دمدم. ل. 7}
تەشیڕێسی/teşîřêsî: نچ:[ تەشیڕێس( ڕێستن)+ ئیی]
1 – گوزەران كردن بەڕێستنی تەشی.
2 – [ ئد] ریایی، زمانلووسیی.
تەشیلە/teşîle: نتـ:[ تەشی+ لە]
1 – غەڕغەرە یان خولخولەیەكی دارینە كە ماشەری لەسەر هەڵدەكەن و دەیكەنە گڵۆڵە .
2 – لۆكە، خوری و موویەك بە خەرەك ڕێسرابێت و لە دووخ دا داماڵرابێت.
تەشیهەڵكەر/teşîhelker: نتـ:[ تەشی+ هەڵ+ كەر( كردن)] ئامێرێكە كە لە دار یان شتی دیكە سازكراوە كە دوودارەكونیان تێدایە ئەمسەو ئەو سەری تەشی پێدادە كرێت و ڕێسراوی لەسەر هەڵدەكەن.
.
.
______________
تەشی ³ /teşî: ن:[ ماسی] پانە _ پانکە: جۆرێک ماسی پانە کە زۆرگەورە نابێت و پەڕەکانی بەرزگی هەندێک سوورن، جۆرە ماسییەکە لەزێی بچووک دەژێت و لەناوچەی تەقتەق ڕاودەکرێت.{ تەقتەق
.
.
.
.