تەنەكە/teneke: ن:[ كان][ تور : teneke]
1 – كاغەزێكی ئاسن كە بەقەڵایی داپۆشرابێت هەتا ژەنگ هەڵەهێنێت.
2 – دەفرێكی شەشپاڵۆیی هاوكێشیی یەكە تەنەكەساز یا كارخانە لە تەنەكە ساز دەكرێت، كە شلەی وەک نەفت، رۆن، كەرەستەی دیكەی تێدەكریت كە هاوتای بیست لیتر دەبێت.
3 – حەڵەبێ : پێوانەیەكی شانزە كیلۆییەكە لە تەنەكەی سەرەوە كەڵک وەردەگیرێت.
تەنەكە دە كلكخستن/teneke de kilkxistin: كتپ، شڕ:[ ئد] ئابڕوو و حەیای كەسێک بردن، بێ ئابڕووكردن.
تەنەكە دە گەرووگیران/teneke de gerûgîran: كتن:[ ئد] هەست بە گەرمای خواردنەوەی داغ نەكردن.
:: ئەو چا داغەت چ زوو خواردەوە دەڵێت تەنەكەت دەگەرووی گیراوە.
تەنەكەی خۆڵ( زبڵ)/tenekey xoľ( zbiľ): نتـ:[ تەنەكە+ ی+ خۆڵ( زبڵ)] سەتڵی زبڵ: تەنەكە یا دەفرێكی دیكە كە بۆ زبڵ و زاڵ كەڵكی لێوەردەگیرێت.
تەنەكەچی/tenekeçî: ئانتـ:[ تەنەكە+ چی] تەنەكەساز، تەنەساز( کباک)، پیلەوەر( هـ).
تەنەكەچێتی/tenekeçêtî: نچ:[ تەنەكە+ چێتی] تەنەكەساز یی، تەنەكەسازیی : جاران كەرەستەى ئەم پیشەیە بریتى بوو لە تەنەكەى نەوت دواى ئەوەى دەكرانەوە دەدرانە دەم یەك و لەحیم دەكران و كەرەستەى وەک : دەرگاى تەنەكە.
تەنەكەساز/tenekesaz: ئانفا:[ تەنەكە+ساز] تەنەكەچی : كەسێک كە لە تەنەكە دەفر و كەلوپەلی لەم بابەتە سازدەكات و دەیفرۆشێت
تەنەكەسازیی/tenekesazyî: نچ:[ تەنەكەساز+ ئیی]
1 – كار و پیشەی تەنەكەساز.
2 – دووكان و جێ ئیشی تەنەكەساز.
.
.
______________________
تەنەک/tenek: ن:[ كان][ ئینگـ: ] تەنەكە.
.
.
.
.