بازی/bazî: ن:[ ل][ گۆرانكاری لە نێوان پیتی( ب)و ( و) وەك لە نێوانی فارسی و كوردی] یاری، گەمە، گەپ، حەنەك، جەفەنگ، وازی.

بازی باز/bazî baz: نتـ: ل:[بازی (وازی)+ باز] یاریكەر، وازی كەر.

بازیچە/bazîče: نتـ:[ بازی+ چە] لەیستۆك، بووكۆكە : شتێكە منداڵان گەمەی پێ دەكەن.

بازیكەر/bazîker: نفا:[ بازی+ كەر( كردن)] وازیكەر

:: سەروەر بازیكەری تۆپانە.

بازیكردن/bazî kirdin: كتپ:[ ل] وازی كردن، یاری كردن

:: منالەگان لەدەشت بازی كەن.

بازی كۆ/bazî ko: نتـ:[ ل] وازی كەر، یاری كەر

– بازی/bazî: ن: پاشگرێكە لە زمانی كوردی كە بەناوەوە دەڵكێت و دەیكات بە ناوی چاووگ:

:: چاوبازی

:: مێبازی

:: سەگبازی

:: فێڵبازی

:: كەوبازی

.

.

.

.