چڕ ¹/çiř: ن:[ دەنگ][ کباک] دەنگی دڕندانی تەنراوە.

{ تێبینی بۆ بینینی زیار کلیک لەسەر ووشە جالاککراوەکان بکەن}

چڕان/çiřan: كتن:[ دەنگ] پچڕان، لێک بوونەوە.

چڕاندن/çiřandin: كتپ:[ دەنگ][ کباک] دڕاندن، بزڕاندن، دادڕینی كوتاڵ، لەتكردن.

چڕین/çiřîn: كتن:[ دەنگ][ کباک] دڕین، بچڕین، پچرین، پساندن.

.

.

_________

چڕ ²/çiř: ن:

1 – [ كشت] شەخەڵ( هـ) پەرچ، قاڕوون، زەمەند: شوێنێكی پڕ دڕک و داڵ و گیا و دارەمێوی تێک چڕژا بێت.

2 – [ جێۆ] كێوێكی كڕانە و بەردەڵانی زۆر بێت. 

3 – لەوەر.

چڕابوون/çirbûn: كتن:[ كشت] فێرەلەوەڕبوونی ساوایان.

:: بەرخەكانمان چڕابوگن.

چڕە/çiře: نتـ:

1 – جەنگەڵ و لێرەوار.

2 – کەڵەکە، قاو، دەنگەدەنگ : تێک هەڵاوێژتنی مەردووم لەبەر زۆری.

چڕەبوون/çiřebûn: كتن: باووزسەندن، زۆربوون و زاڵ بوونی شتێک بەسەر شتێک. 

چڕەبەندان/çiřebendan: نتـ:[ چڕە+ بەندان] كۆبوونەوەی مەردوومی زۆر لە شووێنێكدا بە ناڕێكی.

چڕەدووكەڵ/çiředûkeľ: نتـ: دووكەڵی زۆرتوندوپەیت.

چڕستان/çiřsitan: نتـ:[ چڕ+ ستان] دارستان، جەنگەڵ، بەندەنی، شەخەڵ، كێوان و گردان، بەرقەدی كێوان، بەتەن، قۆپی، قۆپەنی داران، دارستانی جەنگەڵ، جەنگەلستان :  جێگایەک پڕ لە دار و گیا و درک بێت.

چڕگا/çirga: نتـ: لەوەرگە.

چڕگە/çiřge: نتـ:[ چڕ+ گە] جێگای چڕ.

چڕندە/çiřinde: نتـ:[ چڕ+ ندە] چڕنە: ئەو ئاژەڵ، ماڵات، چاورپێیانە، كە دەلەوەڕێن.

چڕێن/çiřên:  ئانتـ:[چڕ+ ئێن] شووێنی چڕ، چۆڵ، دەشت.

.

.

__________

چڕ ³/çiř: ف: [ مۆسیقا] [ هـ] بانگ كردن.

:: بی چڕە با بێت.

چڕ/çiř – : [ مۆسیقا][ هـ] پاشگری بەواتای بێژ

:: لاوژەچڕ : گۆرانی بێژ.

چڕاوەچڕاو/çiraweçiraw: ن:[ كۆ] قاوەقاو، دەنگەدەنگ.

چڕای/çiřay: ف:[ مۆسیقا][ هـ] بانگكردن.

گۆرانی چڕ/goranî çiř: ف:[ مۆسیقا] سترانبێژ، گۆرانیخوێن.

چڕاندن/çiřandin: كتپ:

1 – [ مۆسیقا] دەنگ هەڵێنان لە قام( مەقام) گوتندا.

2 – بانگكردن، گازی كردن.

چڕە/çiře: نتـ:[ هـ] بانگكە. گازكە.

چڕەوە/çirewe: ن:[كۆ] چەقەچەق.

چڕگەر/çiřger: نفا:[چڕ+ گەر] گۆرانی بێژ، بەندبێژ، چیڕۆكبێژ، ڕازوێژ، خۆوێژ، چاوەش، ئاوەازەخوێن.

چڕێن/çiřên: ئانفا: گۆرانی بێژ، هاواركەر.

چڕین/çiřîn: كتن:[ دەنگ]

1 – بانگكردن، گازكردن.

2 – [دەر] چڕینەوە، قیژاندن، هاواركردن.

3 – [ مۆسیقا] هۆرەكردن، نێوی دەنگە كە گۆرانی، حەیران، ڵاوك یان بەستەگووتن.

.

.

____________

چڕ 4 /çiř:[ كیمیـ] بەهورووژم، پەیتی، خەستی، زۆر: لەكێشاندا خۆگرونەپس

:: هێندە چڕە وەك جیل وایە.

چڕپێو/çiřpěw: نتـ:[ كیمیـ] دەزگای تینپێوانە، بۆ نموونە، هێڵەكانی رووی فلیمی وێنەگرتنە، لە شیبوونەوەی تیشكی ئێكس و شیبوونەوەكانی شەبەنگپێویدا بەكاردەهێندرێت.[ ئینگـ: densitometer]{ ئینسایكلۆپێدیا، ل، 322}. 

چڕی/çiřî: نچ:[ كیمیـ] بڕی بارستەیە، لەیەكەیەكی قەبارەی ماددەیەكدا، چڕی = بارستە \ قەبارە، یەكەی چڕی، بە شێوەیەكی سەرەكی،( گرام)ـە بۆ هەر سانتیمەتر سێجایەك ( گم \ سم³).[ ئینگـ: density (symbol P )].

چڕی پەتی/çiřî petî: نتـ:[ كیمیـ][ ئینگـ: absolute density].

چڕی شیر/çiřî ŝîr: نتـ:[ كیمیـ]. [ ئینگـ: density of milk]{ فەرهەنگی شیرەمەنی، ل، 35}.

چڕی لێشاوی/çiřî lêšawî: نتـ:[ كیمیـ] تەزوویی، ڕەوانی.[ ئینگـ: Flux density].

چڕی هەڵم /çiřî heľim: نتـ:[ كیمیـ] پیوانەی چڕیی هەڵم یان گازێكە لەچاو چڕیی هەمان قەبارە هایدرۆجیندا.[ ئینگـ: Vapour density].

ئامێری چڕی پێو/amêrî çiřî pêw: نتـ:[ كیمیـ] هایدرۆمەتر. [ ئینگـ: Hydrometer]

ستوونی پلەی چڕی/sitûnî piley çiřî: نچ:[ كیمیـ] بۆرییەكی شووشەی پلەكراوە، كە بە گیراوەی پلەی چڕی پڕ دەكرێت، بۆ خێرا پێوانەی چڕیی گەردیلەی زۆر وردی بەستوو بەكاردێت.[ ئینگـ: density- gradient column].{ ئینسایكلۆپێدیا، ل، 322}.

.

.

__________

چڕ 5 /çiř: ئان: پڕبەڵەک، چارە

:: چڕوچاوێكی شووم و ناشیرینی هەبێت.

چڕەخۆرە/çiřexor: نتـ:[ چڕە+ خۆرە] چەپوڕاس، دوومێرەكی، مۆن.

.

.

___________

چڕ 6 /çiř: ئان:[ خوار] چێر، چیڕ: چشتی لنج و كەشكدار، گۆشتی نەبرژاو و نانی هەویری بەپێز چڕ دەبن.

:: نانە كە چڕە ناجوترێت.

.

.

__________

چڕ 7 /çiř: ن:[ کباک]

1 – چۆڕ.

:: چڕێک شیر: چۆڕێک شیر.

2 – [ ڕەنگ] سپی وەک شیر.

.

.

.

.