جووتە¹/cûte: ن: جفتە، لووشكە، جووتلەقە : لەقەی ووڵاخی یەكسمە بەهەردووك پاشووان.

جووتەوەشاندن/cûteweşandin: كتپ: مەتەرێزیەتی : لەقەفڕێدان و لووشکەهاویشتنی یەكسمە بەهەردووک پاشووەكانی.

جووتەوەشێن/cûteweşên: ئانفا:

1 – بریتی یە لە ئادەمیزادی قسەتڕن. 

2 – ووڵاخێكە جووتە بووەشێنێت.

جووتلەقە/cûtleqe: نتـ: جووتە: لەقەی یەكسمانە بە هەردووک پاشووەكانی.

.

.

_________________________  

جووتە²/cûte: ن:[ ئاب][ ڕۆژک] جۆرە پارەیێكی زیوێنی ئێرانێیە، كە بای دووقرانە، دووقرانی.

.

.

________________________  

جووتە³/cûte: ئان:

1 – ووڵاخێكە كە دوو شاڕەگ لە نێو چاوانیدا بەرزدەبێتەوە، كە ئەمەش لە نیشانەی چارە ڕەشێتی خاوەندی دەزانن. 

2 – بۆ منداڵی شووم و نەگبەت دەگوترێت.

.

.

.

.