تەسبێح/tesběĥ: ن:[ع : تسبیح]

1 – تەزبێح _ تەزبیح، تەزبی : جۆرێك لێزگە موورووی دەستی پیاوانە كە بۆ خۆخافڵاندن دەیگێڕن و لەسەرنوێژیش ژن و پیاو بۆ ناوی خوداهێنان و بژاردن كەڵكی لێوەردەگرن و پتر سەد و یەك دەنكە. 

2 – زیكری خودا، یادی خودا.

تەسبێح گێڕان/tesběĥ gěřan: كتن:[ تەسبێح + گێڕان] دەنك دەنك هاویشتنی تەسبێح بۆ خۆخافڵاندن و بژاردنی ناو خودا و شتی لەم بابەتە.

تەسبێح هەڵخڵاندن/tesběĥ heľixlandin: كتپ:[ تەسبێح+ هەڵخڵاندن] تەسبێح هەڵسووڕاندن و هەڵاویشتن بێ هیچ مەبەستێك.

تەسبێح شامەقسوودیی/tesběĥ ŝa meqdûsyî: نتـ: جۆرێك تەسبێح كە لە بەردێكی تایبەتی سازی دەكەن و ڕەنگێكی زەردی ئاماڵ سەوزی هەیە.

تەسبێحی قەزوان/tesběĥî qezwan: نتـ: تەسبێحێك كە لە دەنكی قەزوان ساز كرابێت.

تەسبێحات/tesběĥat: نتـ:[ ئاین، ئیسـ ][ع : تسبیحات كۆی تەسبیحە] سبحان اللەكردن و ناوی خودابردن.

تەسبێحات كردن/tesběĥat kirdin: كتپ: ناوی خودا بردن و سوبحان اللە گوتن.

.

.

.

.

.