کلیل/kilîl: ن:

1 – [ کەرەستە] ئاچەر ( تور)_ هاچار _ هاچەر، کڕێڵ، کليله، كلید( فار) _ کلیت، کڵێڵ، کلێڵ،، کڵيی، مفتا( مفتاح) _ مفتە، نەختەر : تشتێكی زمانەدارە کە قفڵ ( جەڕ) یان كڵۆمی پێدەکرێتەوە، بکاتەوەو.

1 – 1  سویچ [ ئینگـ : Switch]

2 – 1 دوگمه‌ [ ئینگـ : key]

{ تێبـ : 

1 – وشەی کلید لە پەیڤی Κλειδί زمانی گرێکی یەوە هاتووەتە نێو زمانی کوردی، ئەوانێش لە فیرعەوەنەکانی میسرەوە وەریان گرتووە، کە مێژووی داهێنانی کلیل لای فیرعەونوکان دەگەڕێتەوە بۆ 4000 ساڵ پێش زایینی.

2 – لە لایەن Linus Yale Senior ی مەزنەوە لە ساڵی 1861 دەستیان کرد بە داهێنانی کلیلی هاوچەرخ و بە پیشەسازی کردنی و لە ساڵی 1965 لەلایەن Linus Yale  Junior وە کلیلی و قفلی ( جەڕ) سلیندەری داهێندرا. لەوساوە نوێکاری نوێ بەبەردەوام بەخۆیەوە دەبێنێت.

}

2 – [ مجـ] چارەسەر، ڕێنما.

کلیل بەدەست/kilîl be dest: نتـ:

1 – كلیلدار : کەسێک كلیلی شووێنێکی بەدەست بێت.

2 – [ مجـ] خاوەن دەستەڵات

کلیلدار/kilîldar: نتـ:[ كلیل+ دار( دارەن)] مجەور، پارێزەر.

کلیل دان/kilîldan: کتپ:[ كلیل+ دان] قفڵدان، داخستن : داخستنی دەرك و پەنجەرە یان هەر تشتێك بە کلیل دابخرێت.

کلیل دران/kilîldiran: کتپ: قفڵ دران، قفڵ دریای( هـ).

کلیل لێدان/kilîl lêdan: کتپ:[ كلیل+ لێدان] داخستن.

کلیل و کلۆم/kilîl û kilom: نتـ: کلیل و کوڵۆم.

کلیل و  کوڵۆم/kilîl û kuľom: نتـ: کلیل و قوفل( قفل).

کلیل و گۆپە/kilîl û gope: ن: بژەن، كەلون، كیلون.

.

بەكلیل داخستن/be kilîl daxostin: کتپ: قفلدان.

تەجتەكلیل/texite kilîl: نتـ: [ ئای تی] [ ئینگـ : ]

دروستکردنی كلیل/dirustkirdinî kilîl: کتپ:

قفل و كلیل/qifil û kilîl: ن:

:: قفڵی دڵی بە هەموو کلیلێك ناکرێتەوە.

لەبەرگرتنەوەی كلیل/lebergirtinewey kilîl: کتپ:

.

            هەندێک لە جۆرەکانی کلیل                  

.

{ تێبـ : بۆ بنینی وێنەی جۆری کلیلەکان، بەرووخسەت كلیك لەسەر ناوە ئینگلیزییە شێنەکان بکە}

کلیلەوشە/kilîle wiše: نتـ:[ ئینگـ : keyword ]

كلیلی ئابلۆی/kilîlî abiloî: نتـ: .[ ئینگـ : Abloy key.

كلیلی ئۆتۆموبیل/kilîlî otomobîl: نتـ: سویچی ئۆتۆمۆبیل.  

كلیلی پاسوۆرد/kilîlî pasword: نتـ: کلیلی ئەلەکترۆنی : [ ئینگـ :  Password.

كلیلی پیانۆ/kilîlî piyano: نتـ: [ ئینگـ : piano key]

كلیلی داخ/kilîlî dax: نتـ: دوگمه‌ی خێرا، خێرادوگمه‌ [ ئینگـ : hot key]

كلیلی دوونەخشە/kilîlî dûnexiše: نتـ: کلیلی دوولێو : ئەم جۆرە کلیلە لەسەر شێوەی یەکنەخشە دروستکراوە، بەڵام لە سەر ستوونەکەی دوونەخشەی لەسەرە نە پێچەوانەی یەکتر، نەخشەکانێش بە پێی کەلەبەر یان دگان جیاوزییان هەیە.[ ئینگـ :

كلیلی ڕادیۆ/kilîlî radiyo: نتـ: دوگمەی ڕادیۆ. [ ئینگـ : radio button]

كلیلی سكێلێتۆن/kilîlî sikêlêton: نتـ: کلیل سازی بەریتانی ڕۆبێرت بارۆن : Robert Barron لە ساڵی 1778 برەوێکی تر خستە ناو کلیلەوە، ئەویش بەوەی یەك پارچە پلێتی تێدایە بۆ سووڕانەوە بۆ کردنەوە و داخستن.[ ئینگـ : Skeleton Key.  

كلیلی سلیندر/kilîlî silînder: نتـ: کلیلی یالە : جۆرە کلیلێکی پانە، دووچاڵی درێژی تێدایە، لەسەر ئەم چاڵە نەخشەی ددانی جیاوازی لێکۆلێنراوە، ئەم کلیلە دەچێتە ناو توپێکەوە، پێکڕا دەسووڕێنەوە، بەو شێوەیە دەکرێتەو یان دادەخرێت.[ ئینگـ : cylinder Key.

كلیلی قوفڵی ژماره‌كان/kilîlî quflî jimarekan: نتـ: قوفڵه‌كلیلی ژماره‌كان [ ئینگـ : Num lock key]

كلیلی کارد/kilîlî kard: نتـ: کلیلی کارت.[ ئینگـ : Keycard. 

کلیلی وودروف/kilîlî wudruf: نتـ:[ ئینگـ : woodruff key]

كلیلی یەكنەخشە/kilîlî yeknexiše: نتـ: کلیلی یەكلێو :  جۆرە کلیلێکی کۆنی کانزایی ساکار بووە لە سێ بەش پێکهاتبوو، دەسك، ئەستوون، و نەخشەکەی. ئەو جۆرە کلیلانانە تەنها نەخشەکەی دەگۆڕدرا. مێژووی یەم جۆرە کلیلە دەگەڕێتەوە بۆ چەرخی ناوەڕاست یان پێش رێسیناس.[ ئینگـ : vector Key.  

.

كلیلە سێو/kilîle sêw: نتـ:[ ڕوو][ کلیل+ ئە+ سێو] دەوەنێكی دڕكاوییە بۆ پەڕژین دەڕوێندرێت و بەرەكەی لە هەڵووژە دەچێت. ڕەنگەكەی زەردە، تامەكی شیرێنێكی مەیلەو ترشە.

كلیل له‌سه‌ر ته‌خته‌كلیل/kilîl le ser texitekilîl: نتـ:[ ئینگـ : function key]

.

.

.

.

.