زولف/zulif: ن:[ توێ][ هـ] ئەگریجە، بسك _ بسكۆك، پل( ل) _ پەلكە، تیتك، قاو، کەزی _ گیسە _ گیسو، لا : موی سەرلاجانگ .
{
ئەرێ ئەی بە زولف و رووخسار سەمەنی چین ماهتابم
دەمەکە و خەندەکەی نیگاهت ئەمەك و مەززەی شەرابم
}{ وەفایی}
یان
{
بە زولف و پەرچەم و ئەگریجەکانت غارەتت کردم
دڵێکم بوو ئەویشت خستە نێو چاهی زەنەخدانت
}{ مەستوورەی ئەردەلان}
زولف لوول/zulif lûl: ئانتـ:[ هـ][ زولف+ لوول] زوڵف پێچدراو، زڵف پێچدریاگ، قژلوول.
زولفۆ/zulifo: نتـ:[ هـ] زڵفۆ : سەر و پرچ و کاکۆڵ ( پیاو).
.
.
_____________________
زوڵف/zuľif: ن: زولف.
زوڵفی لوول/zuľif lûl: نتـ: قژی لوول.
.
.
.
.