بووژان/bûjan: ن:[ ڕوو] بێژان : گیایەكە.
.
.
___________________________
بووژان/bûjan: كتن: وەگڕكەوتن، هەڵدان، بەخۆداهاتن.
بووژانەوە/bûjanewe: كتن:
1 – پەرنسین( کباک)، ژیانەوە، ڤژانە وە، ڤەژین، گەش و باش بوونەوە، وەهێزكەوتنەوە، وەخۆهاتنەوە.
2 – لە هەژاری رزگاربوون، بارسووك بوون، پەرسین.
بووژاندن/bûjandin: كتپ: گەشاندن.
بووژاندنەوە/bûjandinewe: كتپ: پەرەساندن _ پەرنساندن، بارسووک بوون، ژیاندنەوە، ڤەژاندن _ ڤژاندن.
بووژانگە/bûjange: نتـ:[ بووژان+ گە] نەخۆشخانەی بووژانەوە، جێ حەسانەوەی نەخۆشی تازە لە جێ هەستاو.
بووژێنەوە/bûjěnewe: نفا: زیندووكەرەوە.
.
.
_____________________
بووژان/bûjan: ن:[ ناڤ] بوژان : ناوە بۆ ڕەگەزی مێیینە.
.
.
.
.