چێشتا/çêşita: ن: نێوانی بەیانی و نیوەڕۆ.

چێشتان/çêşitan: ن:[ کات][ كۆ] چاشتەنگاو _چێشتەنگاو، تاشت _ تێشت، نانی قاوەڵتوونی : ناوەڕاستی نێوانی بەیانی و نیوەڕۆدا یان لە کاتژمێری 9 بەیانییەوە تاوەکو دوای کاتژمێری 11 پێش نیوەڕۆ .

چێشتانان/çêşitanan: نتـ:[ كۆ] دەمی بەر لە نیوەڕۆیان.

چێشتاو/çêşitaw: نتـ:[ چێشتا+ ئاو] ئاودانی مەڕ لە نێوانی بەیان و نیوەڕۆدایە.

چێشتەخەو/çêşitexew: نتـ:[ چێشت+ ئە+ خەو] خەوی چێشتانە.

چێشتەنگاو/çêşitengaw: نتـ:[ چێشت+ ئەنگاو] چاشتەنگاو، تاشت، چێشتانگاو، چاشتیگا، پێش نێوەڕۆ : كاتی قاوەڵتوونی.

چێشتەنووێژ/çêşitenûêj: نتـ:[ چێشت+ ئە+ نووێژ] نووێژی چێشتانێیە.

.

.

.

.

.