بڕیار/biřyar: ن:[ بڕی+ ار] بڕشت، بڕێشت : شێوەی بڕینی جل و بەرگ بەتایبەتی كراس و دەرپێی كوردی پیاوانە.

.

.

____________

بڕیار/biřyar: ن:

1 – گەیشتنە حاڵێک بۆ هەركێشەیەک بێت.

:: بڕیاردراوە كە زەوی و زار بەسەر جووتیاراندا دابەش بكرێت.

2 – بەریار، فروار : قەراردان لەسەركردنی یان نەكردنی كارێک.

:: شێركۆ بڕیاری داوە ئیترجگەرە نەكێشێت.

:: چین و سۆڤێت بریاریان دابوو ناكۆكی نێوانیان بە گووتووێژ لابەلابكەنەوە.

بڕیاردان/biřyardan: كتن:[ بڕیار+ دان] ئەنجام دان، پەیمان بەستن.

بڕیاردراو/biřyardiraw: ئان:[ بڕیار+ دراو( دان)] دابینكراو.

بڕیاردەر/biřyarder: ئان:[ بڕیار+ دەر] ئەو كەسەی كە بڕیار دەدات.

بڕیاردەركردن/biřyarderkirdin: ئان:[ بڕیار+ دەر+ كردن] ئەنجام وەرگرتن لەسەر شتێک.

بڕیار لەسەردان/biřyar leserdan: كتپ:[ بڕیار+ لە+ سەر+ دان] پەسەند كردن.

بڕیارنامە/biřyarname: نتـ:[ بریار+ نامە] پەیمان نامە.

بڕیارو بەڵێن/biřyar û beľên: نتـ: گفتوبەریار.

.

.

.

.