تەرخان/terxan: ن:[ مەغ : ترخان]
1 – نازناوێک كە سەردەمی پادشایانی مەغوول دەدرا بە هەندێک كەس و ئەم كەسە باجی نەدەدات و هەر كات ویستبای دەیتوانی بچێتە لای شا.
2 – ئازاد لە باج و بەهرەی ئاغا.
3 – ئازاد، رزگار.
تەرخان بوون/terxanbûn: كتن:[ تەرخان+ بوون] ئازادبوون.
تەرخانكار/terxankar: نفا:
تەرخانكاری/terxankarî: نچ:
تەرخان كران/terxan kiran: كتن:[ كارابزر]
1 – ئازاد كران، بێ قەید و بەندكران.
2 – تایبەت دران.
تەرخان كردن/terxan kirdin: كتپ:[ تەرخان+ كردن]
1 – ئازادكردن.
{
دوگمەی سینگ و بەرۆكێت لەبۆ دەترازێنم
تەرخانت دەكەم لە سەر ڕامووسانێ
}{ كانی مرادان. ل. 189}.
2 – تایبەتی دان هەڵبژاردن، كردنە تایبەتی، دیاركردن.
:: ئەو پارچە زەوییەم بۆ بێستان تەرخان كردووە.
.
.
_________________________
تەرخان/terxan: ئاكتـ: بەلاوە، كلا، تایبەتی.
.
.
________________________
تەرخانی/terxanî: ن:[ جێۆ] تیرەیەكە لە هۆزی جاف.
.
.
.
.