تەرخوون/terxûn: ن:[ ڕوو] تەڵخوون، توونەگیواو : گیایەکە گەڵاکەی باریکەی و تامی توندە و خۆشی هەیە؛ خۆڕستە کە سەرەتا لە خوارووی رووسیا و سیبریاوە هاتووە و لە سەدەکانی ناوەڕاستدا بەجیهاندا بڵاو بووەتەوە. گەڵاکانی سەوزێکی تۆخ و پڕڕەنگ و باریک و درێژن. بۆنیان زۆر خۆشە و بۆیە زۆر وەک بەهارات بۆ چێشت لێنان بەکاردێت. ئەم گیایە جۆری زۆرە بەڵام دوو جۆریان زۆر بەناوبانگن، تەرخوونی رووسی و تەرخوونی فەرەنسی لەم دووانەش تەرخوونی جۆری فەرەنسی لە هەموویان باشترە.[ ناوە زانستییەکەی:  Artemisia dracunculus].  لە بنەماڵەی (Asteraceae)لە تیرەی (Artemisia) بێ. [ ئینگـ : Estragon]

: تەرخوون لە نێو ماست، دۆكوڵیو و تۆراخ دەكرێت، بەگۆشتیشەوە دەخورێت.{ گیو. موكریانی}.

.

.

.

.