گولی/gulî: ن:[ نخ] ئاڵه‌، پیسکی، په‌لووشین، دووزامی : نه‌خۆشییه‌کی درمه‌، میکرۆبێکه‌ ده‌چێته‌ په‌رده‌ی لووته‌وه‌، جاری واش هه‌یه‌ له‌ گه‌ستنی مێشومه‌گه‌زه‌وه‌ داده‌که‌وێت :

دوو جۆری هه‌یه

‌(1) په‌ڵه‌ له‌سه‌ر ده‌موچاو، لووت، گوێچکه‌ په‌یداده‌کات، پاشان ده‌بن به‌ برینێکی پیس و ئه‌و ئه‌ندامه‌ داده‌رزێنێت.

(2) تووشی کۆئه‌ندامی ده‌ماری ده‌بێت، و ده‌بێته‌ هۆی سڕبوون و ئیفلجی و نه‌مانی توانای ڕۆیشتن و دارزاندنی ئێسک.

.

.

.