ئاگاداری/agadarî: نچ:[ ئاگادار+ ئی] ئاگەداری( کباک).

1 – زانین، خه‌به‌رداری.

:: به ‌ئاگاداری دوو که‌سان پاره‌که‌ی بده‌نێ.

2 – بانگەشە، رێکلام : راگه‌یاندنی باباتێک به‌خه‌ڵک به‌ نووسراوه‌ یان به‌ هه‌واڵ.

 تێبینی 
 ئەم پەیڤە بۆ زۆر دەستەواژەی ڕاگەیاندن بەکاردەبرێت وەک لە بواری تەلەفیزیۆن، رادیۆ، سینەما ، سەر دیوار وەک پلاکات. 

3 –  هۆشیاری كۆمه‌كێک باس و خواس سه‌باره‌ت به‌كه‌سێک یان كێشه‌یه‌ک و زانیارییه‌ک.[ ئینگـ : wakefullness]{ پەزیشکی، ل، 419}. 

ئاگاداری دان/agadarî dan: كتپ:[ ئاب][ ئاگادار+ ئی+ دان] پڕوپاگەندەکردن. [ ئینگـ : Advertisement].

ئاگاداری پێدان/agadarî pêdan: كتن: [ ئاگادار+ ئیی+ پێدان] زانیاریی سه‌باره‌ت به‌ كه‌سێک یان كێشه‌یه‌ک و شتێكدان به‌كه‌سێک.  

ئاگاداری کردن/agadarî kirdin: كتپ:[ ئاگاداری+ کردن] ئاگالێ بوون، چاودێری كردن.

:: ئاگاداری منداڵه‌کانی بن با په‌ره‌وازه‌ نه‌بن.

                                                                            

بۆ ئاگاداری/bo agadarî: نتـ:[ بۆ+ ئاگاداری]

.

.

.

.